پێنجشەممە، 16کانوونی دووەمی 2025، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چاکسازی زۆرباش لە بواری نەشتەرگەریی گشتییدا کراوە.
لەبارەی بابەتی پێدانی تاقیگەکان بە کەرتی تایبەت، وەزیری تەندروستی گوتی: “هیچ پڕۆژەیەک نییە بۆ پێدانی تاقیگەی حکوومەتی بە کەرتی تایبەت، بەڵکوو چاکسازیی لە بواری تاقیگەدا کراوە، چەندان گۆڕانی نوێی تێیدا کراوە.”
وەزیری تەندروستی گوتیشی: “شێوازی کارکردن لەنێو هۆڵی نەشتەرگەری گۆڕانی زۆری بۆ کراوە و پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، ساڵانی ڕابردوو پارچە پەڕۆیەک لە ژووری نەشتەرگەری بەکار دەهێنرا و دوایی دەشۆرا و دووبارە بۆ نەشتەرگەرییەکی تر بەکار دەهێنرایەوە؛ بەڵام ئەم شێوازەمان گۆڕی و ئێستە سێتی نەشتەرگەریی نوێ یەکجار بۆ نەخۆش بەکار دێت، لەگەڵ چەندین گۆڕانی دیکە.”
پێشووتریش، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو: “كابینهی نۆیهم شۆڕشی له بواری دهرماندا كردووه و دوای چاكسازییهكان له کەرتی دهرماندا، دهستی به چاكسازیی له تاقیگهكاندا كردووه.”