سەنتەری فیدراڵی بۆ هۆشیاری تەندروستی لە ئەڵمانیا ڕوونیکردەوە کە جگەرەکێشانی مەترسی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی مەترسیدار لە منداڵاندا بەرز دەکاتەوە، وەک هەوکردنی گوێی ناوەڕاست و تەنگەنەفەسی و هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە.
هەروەها ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان جگەرەکێشن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە، تەنانەت ئەگەر دواتر لە تەواوی ژیانیدا جگەرەیەک نەکێشن، ئەمەش بە پێی ئەنجامی هەڵسەنگاندنێک کە سەنتەری توێژینەوەی شێرپەنجەی ئەڵمانی ئەنجامدراوە. سەنتەرەکە ڕوونیکردەوە، منداڵان زیاتر لە گەورەکان هەناسە دەدەن، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە جگەرەکێشانی پاسیڤ زیانی تایبەتی بۆ منداڵان هەیە، بەتایبەتی کۆرپە و منداڵی بچووک، وەک چۆن لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەناسەدان، ماددە زیانبەخشەکانی زیاتر کە لە ئەنجامی دوکەڵی تووتنەوە دروست دەبن دەتوانن بگاتە سییەکان .
جگە لەوەش سیستەمی هەناسەدان و بەرگری هێشتا بەتەواوی گەشەی نەکردووە، بۆیە منداڵ لە ژوورێکی پڕ دوکەڵدا لە کاتژمێرێکدا چەندین مادەی کیمیایی هەڵدەمژێت وەک ئەوەی خۆی جگەرە بکێشێت.
باشترین ڕێگا بۆ پاراستنی منداڵان لە مەترسییەکانی جگەرەکێشانی پاسیڤ ئەوەیە کە هەرگیز جگەرە نەکێشێت، جا چ تووتن بێت یان جگەرەی ئەلیکترۆنی، لە ماڵەوە و لەناو ئۆتۆمبێلدا، یان لە هەر شوێنێک کە منداڵی تێدابێت.