شێرپەنجەی سییپەلاک لە نێو جۆری شێرپەنجەكاندا دەبێتە بکوژی یەکەم

 

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێر

شێرپەنجە بەڵایەکە بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووە؛ هۆشیارکردنەوە گرنگە؛ بۆ ئەو مەبەستەش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی مانگی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێكی بە مانگی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی سییپەلاک دەستنیشان كردوە.

شێرپەنجەی سییپەلاک ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت لە قۆناغی سەرەتایی یەك و دوو ئەوا دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و بنبڕ بکرێت.
پزیشكان بە پێویستی دەزانن كە پشکنین بکرێ، با هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیشت نەبێت؛ ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیت بە تایبەت لەم دۆخانەدا:
1- تەمەنت لە 50 ساڵ بەسەرەوە تا تەمەنی 80 ساڵی پێویستە پشكنین بكەیت.
2- تا ئێستا جگەرە دەکێشیت و بەردەوامیت.
3- بۆ ماوەی 20 ساڵ یان زیاتر ڕۆژانە پاکەتێک جگەرەت کێشاوە، ئەگەر چی وازیشت لێ هێنابێ.
شێرپەنجەی سییپەلاک یەکێکە لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجەیە لە جیهاندا و هەموو مانگی نۆڤەمبەرێک بۆ پەروەردەکردن لەسەر شێرپەنجەی سییپەلاک و هۆشیارکردنەوەی خەڵک ئەم یادەیە بەڕێوە دەچێت.
هەندێک هۆکاری مەترسی، وەک جگەرەکێشان یان بەرکەوتن بە دوکەڵی جگەرەكێش، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییپەلاک زیاد دەکات.
شێرپەنجەی سییپەلاک هۆکاری سەرەکی مردنە بە شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهاندا، هەروەها زۆرترین ڕێژەی مردنی لە نێوان ژن و پیاودا هەیە.
جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییپەلاکە و نزیکەی 85%ی هەموو حاڵەتەکان تووشی دەبن.
لە هەرێمی كوردستان لە نێو پیاوان بە پلەی یەكەم دێت لە جۆرەكانی شێرپەنجە.
پشكنینی کەسانی مەترسیدار دەتوانێت ببێتە هۆی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکە و ڕێژەی مانەوە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش.
خۆپاراستنی سەرەتایی (بۆ نموونە، ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی تووتن، کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە هۆکارەکانی مەترسی ژینگەیی) دەتوانێت ڕێژەی شێرپەنجەی سییپەلاک کەم بکاتەوە و ژیانت ڕزگار بکات.
شێرپەنجەی سییپەلاک لە بەرئەوەی لە قۆناغەکانی سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی نییە، لە قۆناغەکانی دواتریشدا نیشانەی چەند نەخۆشییەکی دیکەی هەیە زۆر جار دەستنیشانکردنی دوا دەکەوێت، بۆیە بە بکوژی یەکەم ناسراوە.
ئامانجەکانی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی سییپەلاک:
• هۆشیاری لە دژی ئەو هۆکارانەی مەترسی کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییپەلاک زیاد دەکەن.
• هۆشیاری لە نیشانەکانی شێرپەنجەی سییپەلاک.
• زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی سییپەلاک.
• هاندانی ئەو کەسانەی کە نیشانەکان دەردەکەون بۆ ئەوەی پشکنین بکەن و زوو دەستنیشان بکەن.