سامان بەرزنجی: پسپۆڕییەکانی بواری پێست و جوانکاری لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتووە

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمەڵەی پزیشکانی پێست هاوکار بوونە لەبەرەو پێشچوونی خزمەتگوزارییەکان، کە وای کردووە ئێستە هەموو پسپۆڕییەکانی بواری پێست و جوانکاری هەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2024، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی پزیشکانی پێست لە دهۆک، لە وتارێکیدا گوتی: کۆمەڵەی پزیشکانی پێست هاوکار بوونە لەبەرەو پێشچوونی خزمەتگوزارییەکان، کە وای کردووە ئێستە هەموو هەموو پسپۆڕییەکانی بواری پێست و جوانکاری هەبێت، ئەوەش وای کردووە هاووڵاتیان پێویستییان بە دەرەوەی وڵات و خەرجی زۆر نەبێت.

گوتیشی: بەگوێرەی ئەوداتایانەی کۆمان کردووەتەوە، لە بەشی جوانکاری کەرتی تایبەتدا، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لەدەرەوەی وڵات دەژین، دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەشێک لەو خزمەتگوزارییانە وەربگرن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەهەموو شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، سەنتەر و پسپۆڕی زیاتر و ئامێری پزیشکی دابین دەکەین، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان هەر لە شوێنی ئاکنجیی خۆیان چارە  بکرێن.

سامان بەرزنجی دەشڵێت: هەماهەنگی پتەومان لەگەڵ بۆردی کوردستانی و کۆلێژەکانی پزیشکی هەیە، بۆ ئەوەی وەکو یەک خێزان لەگەڵ خوێندنی باڵا و وەزارەتی تەندروستی خمەت بە بواری ئەکادیمی و پێشکەوتنی پزیشکی بکەن، کە ئامانج لێی تەنیا بەرژەوەندی هاووڵاتیانە.

ھەواڵی زیاتر