پشکنینی هیمۆگڵۆبین چییە؟

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هیمۆگڵۆبین پڕۆتینێکە لەناو خڕۆکەسوورەکانی خوێندا دەژی فەرمانی سەرەکی گواستنەوەی ئۆکسجین و دوانۆکسیدی کاربۆنە لە خوێندا.

د. شوان نوری، باس لە پشکنینی هیمۆگڵۆبین دەکات و دەڵێ: ئەو شتانەی کە پێویستمانە بۆ ئەم پشکنینە وەکو، cotton،lancet،alcohol، sahli pipette (0.02ml) glass rod stirrer، hemoglobin tube، comparator box، 0،1 N. هەروەها لەگیراوەی HCL کە شیلەیەکی مەیلەو قاوەیی تێدایە پێی دەڵێن، acid hematin.
دەڵێتیش:چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینەکە بەڕێگەی مەنوێڵ وەکو، سەرەتا 0.02ml لەخوێن وەردەگرین و لەگەڵ 0.1n HCL لەناو تیوبی تایبەتدا تێکەڵی دەکەین و تیوبەکە دەخەینە ناو comparator box، وە پاشان دیسڵوەتەر یان ئەلکهول دەخەینە ناو گیراوەکە تا ڕەنگی کاڵ دەبێتەوەو دەبێتە ڕەنگی acid hetamin پاشان ئەنجامەکەی دەخوێنینەوەو بە یەکەی سەدا یان gm/dl دەپیورێت. ڕێژەی ئاسایی پشکنینەکە، Female 12 – 16 gm/dl، Male 13 – 17.5 gm/dl، New Born 18 – 20 gm/dl. ئەو هۆکارانەی وادەکەن ڕێژەی هیمۆگڵوبین بەرزبێتەوە وەکو، نەخۆشی گورچیلە، بەکارهێنانی هەندێک دەرمان، زۆربوونی ڕێژەی خوێن، بەرزی لە ئاستی ڕوی دەریاوە. ئەو هۆکارانەی وادەکەن ڕێژەی هیمۆگڵوبین نزمبێتەوە وەکوو کەم خوێنی، هەوکردن لە جەستەدا، دووگیانی، خوێن بەربوونی ناوەکی.
ئەو دکتۆرە باسی جۆرەکانی هیمۆگڵۆبین دەکات و دەڵێ: هیمۆگلۆبین لە چەندین جۆری جیاواز پێکهاتووە، باوترینیان هیمۆگڵۆبینی پێگەشتوو جۆری یەک، هیمۆگڵۆبینی پێگەشتوو جۆری دوو، هیمۆگڵۆبینی کۆرپە، هەروەها جۆرەکانی هیمۆگڵۆبینی ناتەواوی وەک هیمۆگڵۆبینی S و هیمۆگڵۆبینی C یە. هیمۆگڵۆبینی پێگەشتوو جۆری یەک HGB A1 یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی هیمۆگلۆبین کە لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا هەیە. هیمۆگڵۆبینی پێگەشتوو جۆری دوو Hgb A2 پێکهاتەیەکی کەمە لە هیمۆگلۆبینی ئاسایی، کە نزیکەی ٢-٣٪ی کۆی گشتی پێکدێنێت. هیمۆگڵۆبینی کۆرپەلە Hgb F پێکهاتەی سەرەکی هیمۆگلۆبینە لە کۆرپەلەدا، هەروەها بە کەمترین بڕ لە هیمۆگڵۆبینی خڕۆکەی سووری کەسێکی پێگەیشتوودا دەبینیرێت. ڕێژەی Hgb Fی زیاتر لە ٢٪ لەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی سێ ساڵەوەیە بە نائاسایی دادەنرێت. ئەم شیکارییە پێویستی بە نموونەی خوێن هەیە. هیچ ئامادەکارییەکی تایبەتی پێویست نییە پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە. بەڵام گواستنەوەی خوێن لە ماوەی ١٢ هەفتەی پێشتردا بۆ کەسی نەخۆش لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئەنجامی پشکنیەنەکان هەبێت، بۆیە باشترە پزیشکی تاقیگە پرسیاری بوونی خوێن گواستنەوە بکات لە نەخۆشەکە، یاخود نەخۆشەکە خۆی ئەو شارەزاییەی هەبێت و پزیشک ئاگادار بکاتەوە. مەترسییەکان بۆ ئەم پشکنینە کەمن، بەڵام لەوانەیە خوێنبەربوونێکی کەم لە شوێنی ڕاکێشانی خوێن لەخۆ بگرێت، هەروەها سەر سووڕان یان هەستکردن بە سەر سووکی دوای خوێن وەرگرتنەکە، یان هیماتۆما واتا کەڵەکە بوونی خوێن لە ژێر شوێنی لێدانی دەرزییەکە.
د. شوان نوری باسی ئەنجامەکان و کلیلی دەستەواژەکانی ئەو پشکنینە دەکات و دەڵێ: سەرچاوەی رێژە ئاساییەکانی دەکرێت بەپێی تاقیگەکان بگۆڕدرێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی پێکدێن لەوانە وەکوو هیمۆگڵۆبین لە کەسانی پێگەشتوودا وەکوو، هیمۆگڵۆبینی پێگەشتوو جۆری یەک Hgb A1 ٩٥ – ٩٨٪. هیمۆگڵۆبینی پێگەشتوو جۆری دوو Hgb A2 ٢ – ٣٪. هیمۆگڵۆبینی کۆرپە Hgb F ٠.٨ – ٢.٠٪. هیمۆگڵۆبین ئێس Hgb S سفر لە سەدە. هیمۆگڵۆبینی سی Hgb C سفر لە سەدە. هیمۆگڵۆبینی کۆرپەلە لە منداڵاندا وەکوو منداڵی شەش مانگ ٨٪. منداڵی گەورەتر لە شەش مانگ ١ – ٢٪. هیمۆگڵۆبینی کۆرپە لە تازە لە دایکبوواندا ٥٠ – ٨٠٪. ئەنجامە نائاساییەکان وەکوو، ڕێژە نائاساییەکان دەکرێت بەپێی تاقیگەکان بگۆڕێن بێگومان بە ڕێژەیەکی زۆر نا، هەروەها ڕێژە ناتەواوکان بەزۆری دەرخەری یەکێک لە کێشە تەندروستییەکانی خوێنن کاتێک ڕێژەی ئەنجامی پشکنینەکە لەم مەودایانەدا بێت وەکوو، هیمۆگڵۆبینی پێگەشتوو جۆری دوو وەکوو، ڕێژەی ٤ – ٥.٨٪ نیشانەیەکی بوونی بێتا تالاسیمیای سەرەتاییە، ڕێژەی کەمتر لە ٢٪ نیشانەیەکی بوونی نەخۆشی هیمۆگڵۆبین ئێچە Hgb H disease. هیمۆگڵۆبینی کۆرپە وەکوو، ڕێژەی ٢ – ٥٪ نیشانەیەکی بوونی بێتا تالاسیمیای سەرەتاییە، ڕێژەی ١٠ – ٩٠٪ نیشانەیەکی بوونی بێتا تالاسیمیای سەرەکییە، ڕێژەی ٥ -٣٥٪ نیشانەیەکی بوونە بۆ Heterozygous HPFH، ڕێژەی ١٠٠٪ نیشانەیەکە بۆ Homozygous HPFH، ڕێژەی ١٥٪ نیشانەیەکە بۆ Homozygous Hgb S. هەروەها کلیلی دەستەواژەکان وەکوونەخۆشی هیمۆگڵۆبین Hemoglobin بریتییە لە ناتەواوی هیمۆگڵۆبین. لێرەدا کەمخوێنی تەنیا لەو کەسانەدا گەشە دەکات کە دوو بۆهێڵی نەخۆشییەکەیان هەڵگرتبێت، ئەویش بە ڕێژەی مەترسیداری جیاواز. نیشانەکانی بریتین لە ئازاری ماوە ماوەی ناوسک و ئەژنۆکان، گەورەبوونی سپڵ و زەردووییەکی کەم. نەخۆشی هیمۆگڵۆبینی ئێچ Hemoglobin H disease، ناتەواوییەکی وەک تالاسیمیایە و ئەبێتە هۆی کەمخوێنییەکی مامناوەند و ناتەواوی خڕۆکە سوورەکانی خوێن. تالاسیمیا ناوی گرووپێک ناتەواوی بۆماوەییە و لە ئەنجامی نا هاوسەنگی لە دروستکردی یەکێک لە چوار جۆرەکەی زنجیرەی ترشی ئەمینییەوە دەبێت کە هیمۆگڵۆبینی لێ پێکدێت. تالاسیمیا بە گوێرەی ئەوەی لە ئەنجامی ناتەواوی کام زنجیرەی ترشی ئەمینییەوە دروست بووە پۆلێن دەبێت بۆ دوو جۆری سەرەکی، تالاسیمیای ئەلفا و تالاسیمیای بێتا. دواتر بەگوێرەی ژمارەی بۆهێڵە کارتێکراوەکان پۆلێن دەکرێت بۆ تالاسیمیای سەرەتایی کە یەک بۆهێڵ کاریتێکراوە هەروەها تالاسیمیای سەرەکی کە دوو بۆهێڵ کارتێکراون. نیشانەکانی تالاسیمیا هەمەچەشن دیارترینیان بریتییە لە کەمخوێنی، زەردوویی، برینی پێست، بەردی زراو و گەورەبوونی سپڵ.

ھەواڵی زیاتر