سوودە تەندروستیەکانی کاڵەک

کاڵەک سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ڕێژەی چەوری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان، ڤیتامینەکانی ئەی، بی، ئی و سی، لەگەڵ کانزاناکی پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ، مەگنسیۆم، سۆدیۆم، کالیسیۆم و ئاسنی تێدایە، ١٠٠ گرام لە کاڵەک ٣٤ کالۆری تێدایە.

سوودە تەندروستیەکانی کاڵەک:

– کاڵەک سوودی بۆ تەندروستی دڵ هەیە، ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە ڕێگری نەخۆشیەکانی دڵ دەکات وەک بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەی دڵ.

-ڤیتامین سی و مەنگەنیزی تێدایە یارمەتی لەش دەدات ڕوبەڕووی ئەو نەخۆشیانە ببێتەوە کە هۆکارەکەی ڤایرۆس و بەکتریاکانە.
-کاڵەک ڕێژەیەکی زۆر کەم چەوری، کالۆری و کۆلیستڕۆڵی تێدایە و بەشێکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-ڕۆڵێکی زۆر لە بەرهەم هێنای کۆلاجیندا هەیە، کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و ڕەونەقدارکردنی هەیە، هەروەها چارەسەرێکە بۆ ساڕێژکردنی برینەکان.

-کاڵەک دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، یارمەتی تەندروستی و بەهێزکردنی ئێسک و ددانەکان دەدات.

-سەرچاوەیەکی باشی دژەئۆکسانەکانە، ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات وەک، شێرپەنجەی پڕۆستات، ڕیخۆڵە، پەنکریاس، سی و سنگ.

-ڤیتامین ئەی ناو کاڵەک یارمەتی تەندروستی چاو دەدات.

-کاڵەک دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵەکان، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ئازاری گەدە کەمدەکاتەوە.

-لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی گورچیلە، بۆیە دەتوانرێت لە مانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ لیمۆدا بکرێت بە شەربەت و بخورێتەوە.

ھەواڵی زیاتر