توێژینه‌وه‌یه‌ك: گۆڕینی شێوازی ژیان تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ سنووردار ده‌كات

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌رنج ده‌خاته‌ سه‌ر گۆڕینی شێوازی ژیان كه‌ ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له‌ سنوورداركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان، نه‌خاسمه‌ ئه‌وانه‌ی زیاتر هه‌ڵگری بۆماوه‌یین.

ئه‌م توێژینه‌وه‌ نوێیه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “نیوز میدیكاڵ” بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر كارلێكه‌ ئاڵۆزه‌كان له‌ نێوان ئاماده‌یی بۆماوه‌یی و بژارده‌كانی شێوازی ژیان له‌ دیاریكردنی مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان له‌ نێوان گه‌نجاندا.

توێژینه‌وه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، به‌م دواییانه‌ ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان له‌ناو به‌ته‌مه‌نه‌كاندا كه‌م بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ناو گه‌نجان و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 بۆ 49 ساڵیدایه‌، زیاتر بووه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ 100 كه‌سی چینی به‌شدارییان تێدا كردووه و‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 30 بۆ 79 ساڵیدا بووه‌، تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر كاریگه‌رییه‌ بۆماوه‌یی و ژینگه‌یییه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و تووشبوونی به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان.

توێژینەوەی ناوبراو كه‌ لەگەڵ بەشداربووانی بانکی بایۆلۆجی کادۆری چینی كراوه‌، ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، بۆماوه‌یی و كاریگه‌رییه‌ ژینگه‌ییه‌كان ده‌بێت هه‌ر چی زووه‌ له‌و كه‌سانه‌دا چاره‌ بكرێن كه‌ نزیكایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو بابه‌ته‌ هه‌یه‌.