سووده ته‌ندروسته‌كانی چه‌وه‌نده‌ر بۆ مرۆڤ

چەوەندەر بڕێکی گونجاوی نیتراتی تێدایە کە ئەو ماددەیە لە جه‌سته‌دا دەگۆڕێت بۆ یەکەم ئۆکسیدی نایترۆجین، نیترات پێکهاتەیەکه‌ بۆرییەکانی خوێن فراوان دەکات و ئارامییان دەکاتەوە، بەمەش پەستانی خوێن دادەبەزێت.

چەوەندەر، بە پۆتاسیۆم دەوڵەمەندە و یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لەگەڵ سۆدیۆم، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.

چه‌وه‌نده‌ر چەندان سوودی تەندروستی هەیە و مرۆڤ ده‌توانێت ڕۆژانه‌ وه‌كوو گیراوه‌ و شه‌ربه‌ت بیخواته‌وه‌، ئه‌مانه‌یش گرنگترین سووده‌كانین:

1- باشترکردنی پەستانی خوێن

وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد، شەربەتی چەوەندەر ڕێژەیەکی بەرزی نیتراتی تێدایە، ئەمەش یارمەتی ئارامکردنەوەی خوێنبەرەکان و دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.

2- باشتركردنی تەندروستیی دڵ

دژە ئۆکسان و نیتراتەکانی ناو شەربەتی چەوەندەر یارمه‌تی باشتركردنی كاره‌كانی دڵ ده‌كه‌ن و دەتوانن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکەنەوە.

3- چالاکیی جەستە پتر ده‌كات

ڕێژەی نیتراتی ئاوی چەوەندەر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی بەکارهێنانی ئۆکسجین لە جەستەدا و بەم شێوەیە بەرگەگرتن لە کاتی چالاکییە وەرزشییەکان پتر دەکات.

4- بەهێزکردنی بەرگری جه‌سته‌

چەوەندەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەرەکانی دیكه‌، خواردنی بەردەوامی شه‌ربه‌ته‌كه‌ی یارمەتی پشتگیریی سیستەمی بەرگری جه‌سته‌ دەدات.

5- تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە

بیتاین و پێکهاتەکانی دیكه‌ی ناو شەربەتی چەوەندەر بەشدارن لە کاریگەریی دژەهەوکردن، کە دەتوانێت هەوکردنی درێژخایەن کەم بکاتەوە.

6- تەندروستی پێست باشتر ده‌كات

دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو ئاوی چەوەندەر یارمەتی پاراستنی خانەکانی پێست دەدەن لە ئۆکساندن و باشتركردنی پێستێکی تەندروست.

7- ئاستی زیره‌كی به‌رز ده‌كاته‌وه‌

ئەو ئاوێتانەی کە لە شەربەتی چەوەندەردا بە شێوەیەکی زۆر دەبینرێن دەتوانن یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی هاتووچۆی خوێن بۆ مێشک و بەرزکردنەوەی ئاستی زیره‌كیی و کەمکردنەوەی مەترسیی جەڵتەی مێشک و ڕێگریکردن لە نەخۆشی بیرچوونەوە.

8- دابەزاندنی کێش

شەربەتی چەوەندەر کە کالۆری کەمی تێدایە و ڕیشاڵی زۆرە، یارمەتی پێشخستنی هەستکردن بە تێری دەدات و پاڵپشتی هەوڵەکانی دابەزاندنی کێش دەکات.

9- پرۆسەی هەرس به‌هێز ده‌كات

شەربەتی چەوەندەر بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کە پاڵپشتی ڕێکوپێکی هەرس دەکات و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە قەبزی.

10- باشکردنی تەندروستی جگەر

پێکهاتەکانی ناو شەربەتی چەوەندەر یارمەتی کارکردنی جگەر دەدەن و یارمەتیدەرن لە پاراستن و ڕزگاركردنی جه‌سته‌ پرۆسەکانی له‌ ژه‌هراویبوون.

ھەواڵی زیاتر