“چۆن هۆرمۆنی میلاتۆنین دەبێتە هۆی كەمخەوی”

مەزهەر كەریم – سلێمانی

میلاتۆنین هۆرمۆنێكە لە لایەن غوودەی سنەوبەری ناو مێشكدا هەیە بەپێی هەندێك ئاماژەش لە چاو و مۆخ و ئێسك و ڕێخۆڵەشدا هەیە.

میلاتۆنین بەهۆرمۆنی خەو یان تاریكایی ناسراوە و لێپرسراوە لە ڕێكخستنی ڕیتمی چالاكیەكانی جەستە و پەیوەندیەكی تووندی هەیە لەگەڵ كاتەكانی بایولۆجی ناو لەش.

  • میلاتۆنین ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە توانای مرۆڤەوە تا بخەوێت چوونكە بەرزبوونەوەی ڕێژەكەی یارمەتی نووستن ئەدات لە ڕێگەی یارمەتی دانی جەستە بۆ جیاكردنەوەی شەو و بەستنەوەی بە هێمن بوونەوەی لەش و نووستنەوە.
    دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژلەيی پسپۆڕی خۆراك لەبارەی چۆنیەتی كاركرنی میلاتۆجین لەناو لەشی مرۆڤدا دەڵێت” میلاتۆنین وەك زەنگی ئاگاداركردنەوەی ناو جەستە وایە ، بە هەڵسوكەوت و خووی ڕۆژانە زۆر دەگۆڕێت ، یارمەتی لەش ئەدات تا ئاگادار بێت لە كاتی نووستن ، خواردن ، ئیش و كار ، چالاكی و وەرزش.
    ئەو پسپۆڕەی خۆراك باسی ئەوەش دەكات” میلاتۆنین كار لەسەر ڕێكخستنی پلەی گەرمی لەش دەكات لەگەڵ فشاری خوێن و ئاست و دروستكردنی هۆرمۆنەكانی تری لەش ، بە شێوەیەكی سەرەكی پەیوەستە بە ڕووناكی و تیشكی خۆر دوای خۆرئاوابوون و تاریكایی ڕێژەكەی زیاد دەكات.
    دكتۆر كامەران ژاژڵەيي دەشڵێت” میلاتۆنین ژمارە كۆمەڵێك ئاماژە دەنێرێت بۆ مێشك بۆ ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی جەستە و چالاكیەكانی بە گوێرەی ڕووناكی دەرەوە ، بۆ نموونە شەوانە ڕێژەی دۆپامین دادەبەزێنێت تا لەش خاو بێتەوە.
    لەبارەی ئەو هۆكارانەی دەبێتە هۆی كەمی میلاتۆجین ئەو پسپۆڕە ئاشكرای كرد جگەرە كێشان و ڕووناكی بەهێز بەشەو هیلاكی و ڕاهاتن كاركردن بە شەو تیشكی شین دەرچوو لە شاشەی ئامێرە ئەلكترۆنیەكانەوە چوونە تەمەنەوە و پیر بوون حەپ و كەپسولی میلاتونین دەبنەهۆی كەمی میلاتۆجین.
    گووتیشی” بەكارهێنانی دەرمانی میلاتۆجین بۆ كەسانی سەرو پەنجا ساڵ ئاسایيە و كێشەی كەمی خەویان بۆ خانمانی شیردەر باشترە بە كار نەیت تەنها كاتی زۆر پێویست نەبێت بۆ منداڵان و تەمەنی كەمتر لە هەژدە ساڵ نابێت بێ ڕێنمایی پزیشك بە كار بێت.
    -دكتۆر كامەران ژاژڵەيی باسی كاریگەريیە لاوەكيیەكانی دەرمان میلاتۆجینی كرد و گووتی” ئازاری پشت و سەرئێشەو توڕەیی ، ئارەق كردنەوە ، كەم خەویی دوای وازهێنان ، گێژیەكی كەم ، سك ئێشە ، زەردوویی ، زیادبوونی كێش و هێزی كاریگەری لاوەكی دوایی بەكارهێنانن.
ھەواڵی زیاتر