د عەبدولواحید:شێرپەنجەی غودە لەژناندا زیاتره وەك لەپیاوان

مەزهەر كەریم – سلێمانی

پسپۆڕێكی نەشتەرگەریی گشتی لەسلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی غودە زیاد دەكات بەتایبەت شێرپەنجەی غودە لەنێو ژناندا زۆر زیاتر لەپیاوان.

عەبدولواحید محەممەد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لەشاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری “هەولێر” لەوێ بوو رایگەیاند:” نەخۆشیی غودەی كەم كار لەنێو هاووڵاتیاندا زۆر بەربڵاوە و لە ئێستا لە هەرێم و عێراق 70٪ـی ژنان و 40٪ـی پیاوان گرێی ‘غودە’ـیان هەیە. رێژەی توشبوو لەژناندا زیاترە.
د. عەبدولواحید محەممەد دەشڵێت: ”رۆژانە چەند تووشبووی شێرپەنجەی غودە سەردانی نۆڕینگەكەی دەكەن ئەگەر زوو پشكنین بۆ شێرپەنجەكە بكرێت، ئەوا زوو چارەسەر دەكرێت كەسی توشبوو چارەسەر وەردەگرێت.
د عەبدولواحید لەقسەكانیدا داوا لە هاونیشتمانییان دەكات، پشكنینی پێشوەختە بكەن، تا لەكاتی ئەگەری هەبوونی شێرپەنجەدا زوو دەستنیشان بكرێت زوو چارەسەر وەربگرن.
بە گوێرەی كۆمەڵەی شێرپەنجە لە كەنەدا، ئەم رێگەیانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ”غودە” كەمدەكەنەوە وەك نەبوونی بەركەوتن لەگەڵ تیشكە زیانبەخشەكان خواردنی سەوزە و میوەكان پشكنینی پێشوەختە و وەرزش دووركەوتنەوە لە كێشانی جگەرە و نێرگەلە.