هۆكارو چارەسەرەكانی چاوكزی

مەزهەر كەریم – سلێمانی

دكتۆرە ساكار حەمە فەرەج پسپۆڕی نەخۆشیەكانی چاو لەم گفتوگۆیەدا بۆ “هەولێر” دەڵێت” پێویستە ساڵانە پشكنینی چاو بكرێت بۆ پاراستن لە كزی چاو..

  • چاو كزی چیە و چۆن دروست دەبێت؟
  • چاو لەچەند بەشێك پێكهاتووە، ئەو بەشانە شیكاری ڕووناكی دەكەن بۆ مێشك لەشێوەی وێنەدا پیماندەڵی چی دەبینین. هەر گۆرانكاریەك لەم بەشانە ڕوودەدات كە لە گلێنە و ڕەشكێنە و عەدەسەی چاو پێكهاتووە پیدەوترێت كزبوونی چاو یان چان كارەكانی وەك خۆی ناكات.
  • چی كاتێك چاومان كزدەبێت؟
  • لەتەمەنی پێنج ساڵی بەدواوە پێویستە چاو شەش لەسەر شەش بێت بەپێی پشكنینی ئامێری پزیشكی(ئۆتۆ ریفاكشن) و پێوەرەكانی دیكەی پزیشكی هەندێك كەس هەیە هەر كە لەدایك دەبن چاویان كزە یان لەتەمەنی گەورەیدا بەهۆی لاری گلێنەی چاو نەخۆشیەكانی دیكەی چاو، چاو كزدەبێت.
  • لیزەری چاو تاچەند پێویستە بۆ ئەو كەسانەی چاویان كزە؟
  • لیزەری چاو چارەسەرێكی تازەیە بۆ چاو. ماوەی چل ساڵێكە هەیە لەم چەند ساڵه دا خەڵكی بۆ ئەوەی واز لەچاویلكە بهێنن لەكاتی كزبوونی چاویان بەكاریدەهێنن، هەرچەندە عەدەسەی وەستاویش هەیە كە لەرێگەی نەشتەرگەریەوە بەكاردەهێنرێت بۆ چاوكزی لەجێگەی لەیزەر.
  • چۆن بزانین چاومان كزە بووە؟
  • بۆ زانینی چاوكزی و ئەو كەسانەی بینینی چاویان لێڵە سەردانی پزیشكی تایبەت بكەن لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەموو ساڵێك سەردانی پزیشكی چاو بكرێت بۆ پشكنین، بەتایبەت منداڵ زوو زوو پشكنینی چاوی بۆ بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت لەو جێگانەی چاویلكەی تێدا دەفرۆشرێت بەبێ سەردانی پزیشك چاویلكە بۆ كەسی چاوكز بەكاربهێنرێت باشتروایە پرس بە پزیشكی تایبەت بكرێت.
  • چۆن موبایل و ئایپات بدرێت بەمنداڵ زیان بە چاویان ناگات؟
  • وەك ئەوەی دیاریكراوە هەفتەی دوو كاتژمێر ئایپات و موبایل بەكاربهێنن زیان بە چاویان ناگات، بەڵام دەزانین ئەمە نابێت بۆیە باشتروایە ڕۆژانە یەك كاتژمێرێك موبایل و ئایپات بدرێت بەمنداڵ زیانی زۆر بەچاویان نەگات هەتا كەمتر بەكاریبهێنن ئەوا كەمترین زیان بەچاویان دەگات.
  • لەكاتی چاوكزیدا چی كاتێك لەیزەر بەكاربهێنرێت باشە؟
  • لەیزەر لەتەمەنی سەروو هەژدە ساڵ بەكاردەهێنرێت چاوەكە نابێت ناڕێك نەبێت و گۆشتی زیادەی نەبێت و قۆقز نەبێت كە ئەمەش بە پشكنینی پزشكی دەبێت، باشتروایە ئەو كەسە تەمەنی لەسەروو چل و پێنج ساڵەوە نەبێت چوونكە لەسەروو ئەو تەمەنەوە تەنها بۆ دووربینی چاوەكە چارەسەر دەكات. له نزیك بینیدا دەبێت دووبارە لەیزەر بەكاربهێنرێتەوە كە ئێستا چارەسەری هەیە.
  • چەند جۆر لەیزەر بۆ چاوی كز بەكاردەهێنرێت ؟
  • لەیزەر چەند جۆرێكی هەیە لەیزەر هەیە بۆ پاككردنەوەی عەدەسه ی چاو، لەیزەر هەیە دەیدەین لە شەبەكەی چاوەكە بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە گۆڕانكاری لە تۆڕی چاویاندا ڕوودەدات بەهۆی شەكرەكەیەوە.
  • كاریگەریە خراپەكانی لەزیزەری چاو چی یە؟
  • ئەو لیزەرەی ئێمە بەكاریدەهێنین ئەو بەشە تەنكەی لە چاوەكەیەدا ژبەهۆی لەیزەرەوە دەڕوات، هەروەها چاو وشك دەكاتەوە كە نەخۆش دەبێت قەترە بەكاربهێنن، هەروەها چاوی گۆڕانكاری بەسەردا دێت لەمانگی یەكی هەموو سالێكدا ئەو كەسانەی لەیزەریان بەكارهێناوە بەڕووناكی بێزار دەبن و پێویستە چاویلكە كاربهێنن.
  • ئێوە تا چەند دڵنیای دەدەن بەنەخۆش لەكاتی بەكارهێنانی لەیزەردا؟
  • ئێمە ناتوانن زەمانی سەدا سەد بدەین بەنەخۆش بەڵام بەپێی ئەو چاویلكەی بەكاریهێناوە بۆ ماوەیەكی زیاتر لە چەند سالرێك هەمان چاویلكە شەش لەسەر شەش بووبێت گلێنەی چاوی ئەستوور بووبێت ئەوە زۆر باشە بێت ئەو لەیزەرەی بۆی كراوە.
  • بۆچی تووشبووانی شەكرە ئاگاداری چاویان بن؟
  • نەخۆشی شەكرە كاریگەری تەواوی هەیە لەسەر ئەندامەكانی لەش بە تایبەت چاو. هەربۆیە چاو بەدوور نییە لەو كاریگەرییانەی كە نەخۆشی شەكرە كاریگەری هەیە لەسەری، هەر كەسێك كە تووشی نەخۆشی شەكرە دەبێت، كاتێك كە سەردانی پزیشكی هەناوی دەكات، پێویستە سەردانی پزیشكی چاویش بكات تاوەكوو پشكنینی چاوی بۆ ئه نجامبدرێت، چوونكە نەخۆشی شەكرە كاریگەری دەبێت لەسەر چاو و ملوولەكانی خوێن.