فرۆکتۆسامین و نەخۆشی شەکرە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

پشکنینی ڕێژەی ماددەی فرۆکتۆسامین لە خوێندا شه كره ی خوێن ء دیاری دەکات. ماددەی فرۆکتۆسامین ماددەیەکە کاتێک جۆرێکی شەکر کە پێی دەگوترێت گڵوگۆز بە پڕۆتینەوە دەبەسترێت، دروست دەبێت. زۆرترین ئەو پڕۆتینانەی شەکرەکانیان پێوە دەنووسێت بریتین لە ئەلبۆمین و هیمۆگلۆبین كه ئەم بپشکنینە ڕێگایەکە بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی شەکر لەو نەخۆشانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە.

د. ئەرکان نوری پسپۆری نەخۆشی شەکرە، دەربارەی پشکنینی فرۆکتۆسامین دەڵێ: پزیشک بۆ دیاریکردنی ڕێژەی شەکری چەند هەفتەیەکی پێشوو لەو نەخۆشانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە، ئەم پشکنینە ئەنجام دەدات. بۆ ئەنجامدانی پێویستی بە خوێنی خوێنهێنەرەکان دەبێت. ئامانجی ئەنجامدانی پشکنینی فرۆکتۆسامین بریتییە لە بەدەستهێنانی بیرۆکەیەک کە ئایا چۆن شەکرەکەت لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، ئەمەش بە خەمڵاندنی ئاستی گڵوگۆزی خوێن لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی ڕابردوودا. چاودێریکردنی ئاستی گڵوگۆز بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی شەکرە گرنگە. بۆ چاودێریکردنی نەخۆشیی شەکرە، چەند جۆرێک پشکنین وەکوو Hemoglobin A1c هەیە کە بە پشکنینی شەکرەی سێ مانگی ناسراوە و ڕێژەی شەکر لە سێ مانگی ڕابردوودا دەستنیشان دەکات. بەڵام کاتێک پزیشکەکان بیانەوێت ڕێژەی شەکر لە ماوەیەکی کەمتردا وەک دوو بۆ سێ هەفتەدا دیاریبکەن ئەم پشکنینە ئەنجام دەدەن. پشکنینی فرۆکتۆسامین بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شەکرە بەکارنایەت تەنیا بۆ چاودێریکردن بەکاردێت. گڵوگۆز لە ڕێگەی خواردنەوە وەردەگیرێت، تاکوو ڕێژەی گڵوگۆزەکە زیاتر بێت بڕێکی زیاتر گڵوگۆز بە پڕۆتینەکانەوە دەبەسترێت. پڕۆتینەکان بۆ ماوەی ١٤ بۆ ٢١ ڕۆژ لە خوێندا دەمێننەوە، بەهۆی ئەمەش ئەم پشکنینە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی شەکر لە ٢ تاکوو ٣ هەفتەی پێشوودا بەکاردێت. لەدەستدانی خوێن ماوەیەکی کەم پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە. کێشەکانی تر کە کاریگەرییان لەسەر خڕۆکە سوورەکان یان تەمەنی خڕۆکە سوورەکان دەبێت. هەروەها لە کاتی گۆڕانی شێوازی ژیانکردن یان گۆڕانی دەرمانەکان بەکاردێت، تاکوو بزانرێت کاریگەرییان لەسەر کەسەکە چۆن بووە.
ئەو دکتۆرە باس لەوە دەکات کە چ کاتێک ئەو پشکنینە ئەنجام بدرێت و دەڵێ: دەبێ ئەو پشکنینە ئەنجام بدرێت کە کاتێک کەسێک نەخۆشیی شەکرە و یەکێک یان زیاتر لەم کێشانەی هەبێت پشکنینەکە ئەنجام دەدرێت وەکوو، نەخۆشیی هیمۆگلۆبین. نەخۆشیی خانەی داسی sickle cell disease. کەمخوێنی. لەدەستدانی خوێن ماوەیەکی کەم پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە. کێشەکانی تر کە کاریگەرییان لەسەر خڕۆکە سوورەکان یان تەمەنی خڕۆکە سوورەکان دەبێت. هەروەها لە کاتی گۆڕانی شێوازی ژیانکردن یان گۆڕانی دەرمانەکان بەکاردێت، تاکوو بزانرێت کاریگەرییان لەسەر کەسەکە چۆن بووە.
ئەو دکتۆرە باس لە ڕێژەی ئاسایی پشکنینەکە و ئەنجامەکەی دەکات و دەڵێ: ڕێژەی ئاسایی پشکنینەکە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان نییە ڕێژەی ئاسایی فرۆکتۆسامین لەنێوان ١٧٥-٢٨٠ میللیمۆڵ لیتر دەبێت. ئەو کەسانەی شەکرەکەیان کۆنتڕۆڵ کراوە ڕێژەکەی لەنێوان ٢١٠-٤٢١ میللیمۆڵ لیتر دەبێت. بۆ ئەو کەسانەی شەکرەیان کۆنتڕۆڵ نەکراوە ڕێژەی ئاسایی ئەم پشکنینە پێویستە لەنێوان ٢٦٧-٨٧٠ میللیمۆڵ لیتر بێت. گۆڕینی ڕێژەی فرۆکتۆسامین بۆ A1C یەکێک لە هاوکێشەکان کە بۆ گۆڕینی فرۆکتۆسامین بۆ A1C بەکاردێت، بریتییە لە ڕێژەی فرۆکتۆسامین بە میللیمۆڵ لیتر ٠.٠١٧- ١.٦١، بەم هاوکێشەیە ڕێژەی hemoglobin AIc بە ڕێژەی سەدی دەردەچێت. دەربارەی لێکدانەوەی ئەنجامەکەی وەکو، ئەگەر ڕێژەی فرۆکتۆسامین بەرز بۆوە، واتە ڕێژەی گلوگۆز لە دوو بۆ سێ هەفتەی پێشوودا بەرز بۆتەوە. بەشێوەیەکی گشتی ڕێژەیەکی زیاتری فرۆکتۆسامین واتای ڕێژەیەکی بەرزی گلوگۆزە. یان چارەسەرەکان و دەرمانەکان بەپێی پێویست نەیان توانییوە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر بکەن.