منداڵانی قەڵەویش تووشی بەدخۆراكی دەبن

پسپۆڕێكی نەخۆشی و گەشەی منداڵان رایدەگەیێنێت، مەرج نییە بەد خۆراكی لاوازیی جەستە بێت و زۆرێك لە منداڵانی قەڵەو هەن كە بەدخۆراكن. ئه و دكتۆره هەروەها چەند رێنوێنییەك بۆ زیادكردنی ئارەزووی خواردنی منداڵ باسدەكات.

دكتۆر نیگا شەفیق، پسپۆڕی نەخۆشییەكان و گەشەی منداڵان بۆ “هەولێر” هدەڵێت”بەدخۆراكی پەیوەندیی بە كێشەی منداڵەوە هەیە و ئەگەر منداڵێك قەڵەو بێت و منداڵێكیش لاواز بێت، ئەوا هەردووكیان بەدخۆراكن”.
ئەو پسپۆڕی نەخۆشییەكان و گەشە منداڵان روونی دەكاتەوە، ئەگەر منداڵێك كەمیی مادە كانزاییەكان، ئاسن و ڤیتامینەكانی هەبێت ئەوا بەدخۆراكە و پێویستە بە ڕێژیمی خۆراكی تەندروست بەدخۆراكییەكەی چارەسەربكرێت.
گوتیشی” ڕەنگە زۆرجار منداڵی قەڵە و كێشەی كەمیی مادە خۆراكییەكانی جەستەی هەبێت و پێویستە پشكنینیان بۆ بكرێت.
دكتۆر نیگا دایك و باوكان دەكات كە خەو، خۆراك و وەرزش بۆ منداڵەكانیان رێكبخەن و هانیان بدەن كە هەمیشە چالاكبن. ی
ئەو پسپۆڕە باسی كات و چالاكیەكانیش دەكات و دەڵێت” كەمكردنەوەی كاتی بەكارهێنانی شاشەكان، بایەخدان بە جووڵە و چالاكیی جەستەیی. رێكخستنی كاتی خەو، بەجۆرێك زۆرترین كاتی خەوی منداڵ لە شەودا بێت.
دەشڵێت” ژەمی خۆراك جێگیربێت و نەكەوێتە كاتە درەنگەكانی شەو. ژەمە خۆراكییەكان بڕازێندرێنەوە و منداڵان بەشداربن لە ئامادەكردنی خۆراك، تاوەكو وئارەزووی منداڵەكە بۆ خواردن زۆربێت.

ھەواڵی زیاتر