دكتۆر ئازاد حەمە: كەم خواردن و وەرزشكردن و دووركەوتنەوە لە تەنگەژەی دەروونی باشترین خۆپاراستنە لە نەخۆشی كۆلۆن

مەزهەر كەریم – سلێمانی

دكتۆر ئازاد حەمە، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی و هەرس و جگەر لەبارەی نەخۆشی كۆلۆنەوە لەم گفتوگۆیەدا بە “هەولێر”ی گوت:” كۆلۆن سێ جۆری هەیە بەگشتی دەكەوێتە كۆتای ریخۆڵە باریكەوە. گوتیشی” كەم خواردن و وەرزشكردن و دووركەوتنەوە لە تەنگەژەی دەروونی باشترین خۆپاراستنە لەنەخۆشی كۆلۆن.

  • نەخۆشی كۆلۆن چەند جۆری هەیە؟
  • نەخۆشی كۆلۆن لە بەرزە كۆلۆن و بانە كۆڵۆن و نزمە كۆلۆن پێكدێت واتا سێ جۆرە.
    كۆلۆن دەكەوێتە كوێی ریخۆڵەوە؟
  • كۆلۆن دەكەوێتە كۆتایی ریخۆڵە باریكە و فەرمانی مژینی بەشێك ماددەیە پێش گەیشتنیان بە دەرچەی كۆم.
  • چۆن بزانین نەخۆشی كۆڵۆنمان هەیە؟
  • كەسی نەخۆش هەڵئاوسانی دەبێت لە دووبەشی جیاوازی ڕیخۆڵەدا بەیەك ئاڕاستەدا. ریخۆڵە كرمە جوڵەی دەبێت هەندێك جاریش بەدوو ئاراستەی جیاواز كرمە جوڵە دەبێت لەڕیخۆڵەدا. ئەمەش دەبێتە هۆی قەبزی یان سكچوون.
  • ئەگەر نەخۆشی كۆلۆن چارەسەر نەكرێت چی دەبێت؟
  • ئەگەر كەسی تووشبوو چارەسەری نەخۆشیەكە نەكات بەشێكی ریخۆڵە وشك دەبێتەوە و رێگر دەبێت لەمژینی ماددە تواوە و دەردانی پاشەڕۆ.

بۆچی توومشی كۆلۆن دەبین؟

  • هۆی زۆری بخواردنەوەی‌ ماددە گازیەكان و ماددە كحوولیەكان – خواردنی‌ باقلەمەنیەكان بەتایبەت فاصۆلیا و نۆك -خواردنی‌ گۆشت بە سوركراوەیی‌ . -جگەرە كیشان -زۆری‌ خواردنی‌ ماددەی‌ ترشی‌ – بیركردنەوەی‌ زۆر لە نەخۆشی تر و خواردنی زۆری فاست فوود دەبێتە هۆی تووشبوون.
  • چۆن بزانین تووشی كۆلۆن بووین؟
  • نیشانەكانی‌ كەسی‌ تووشبوو بریتییە لە دڵە راوكێ بوون (دل تووندی‌)، ئارەزوو نەكردنی‌ خواردن و بوونی‌ دەنگی‌ نامۆ لە ریخۆلەدا واتا(قۆرە قور)لە سكدا قەبزی‌ و سكچوون و، بوونی‌ خوین لە باشەرۆدا كەمبوونەوەی‌ كیشی‌ لەش -بوونی‌ چرچی و لۆچی‌ دەم و چاو.
  • نەخۆش چۆن چارەسەر وەردەگرێت؟
  • نەخۆش دەبێت دەرمان بەكارهێنێت ‌بە شیوەیەكی‌ ریك و پێك یان نەشتەگەری‌ واتا برینی‌ بەشیك لە ریخۆلە. خۆپاراستن.
  • چۆن خۆمان بپارێزین؟
  • باشتروایە ئەوانە كۆڵۆنیان هەیە لە جیاتی ئەوەی سێ ژەم نان بخۆن شەش ژەم نان بخۆن واتا بەردەوام كەمخۆری بكەن هەروەها زۆر خواردنی ئاو و سەوزە ڕەچاوبكەن و وەرزش بكەن و بەتایبەت بەپێ رێكردنی ڕۆژانە زۆر پێویستە هەروەها دووركەوتنەوە لەهەر پەستانێكی دەروونی.
ھەواڵی زیاتر