ئەو نەخۆشانەی لەسەر شووشتنی گورچیلەن (غسیل الکلوی) دەبێ چی بخۆن و بخۆنەوە

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

د. عەلی عەبدولڕەحمان ئەلتەباخ پزیشکی پسپۆری وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە، ڕوونكردنەوە بەو نەخۆشانە دەدات كە هەفتانە شووشتنی گورچیلە ئەنجامدەدەن كە پێویستە ڕەچاوی ئامۆژگارییەكانی پزیشكان بكەن بەتایبەت لە كاتی خواردن و خواردنەوەكاندا.

د. عەلی عەبدولڕەحمان ئەلتەباخ بە پێویستی دەزانێت كە دووربن لە خواردنەوە گازییەکان و ئەوانەی مادەی فسفۆریان تێدایە، وەکوو پێپسی و کۆلا. هەروەها لەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمیان تێدایە وەکوو ئاڤۆکادۆ و خواردنی لەقتونراو چوونکە موادی پارێزەریان (مواد حافڤە) تێدایە کە لەناویدا مادەی سۆدیۆم هەیە بۆ پاراستنی خۆراک بەکار دێت بۆ ماوەیەكی زۆر کە ئەو ماددەیە گاریگەری خراپی لەسەر ژیانی نەخۆش هەیە وە نەخواردنی نانی ئەو ئاردەی کەپەکی لەگەڵە چوونکە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆم و فسفۆری تێدایە. پێویستیشە دووربکەونەوە لە خواردنی مۆز و شیرەمەنی و شەربەتی پرتەقاڵ. هەروەها گۆشتی لەقتونراو، خەل و ترشیات و زەیتون.
د. عەلی عەبدولڕەحمان ئەلتەباخ دەشڵێت پێویستە دووربكەونەوە لە:

  • نەخواردنی میوەی وشک کراوە، خواردنی خێرا ( فاستفود).
    *نەخواردنی شیرینی و چبس.
    *نەخواردنی سەوزەکەنی وەك سپێناخ وو سڵق.
    *پێویستە بڕی پرۆتین کەم بکرێتەوە، چونکە یوریا ئەو بەرهەمەیە کە لە ئەنجامی میتابۆلیزمی پڕۆتینەکانی جەستەدا دروست دەبێت، و ئەوەش بەندە بە بارودۆخ و کێشی نەخۆشەکە، هەروەها بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگەیی.
    *بڕی پرۆتین بەپێی کارایی گورچیلە کەم دەبێتەوە “eGFR”، ڕێژەی پاڵاوتنی لە گڵۆمێرولی گورچیلەدا، کە ٢٠ زیاد دەکرێت بۆ eGFR، بۆ نموونە ئەگەر کارایی گورچیلە ٢٠% بێت، ئەوا ٢٠ زیاد دەکرێت بۆی، بەجۆرێک بڕی پرۆتین بۆ ئەم کەسە دەبێتە ٤٠٪ی خۆراکی ڕۆژانەی.
    ئەگەر ئەنجامی eGFR کەمتر بێت لە 25 مل/دەقە، بڕی گونجاوی پڕۆتین نزیکەی 45 گرام پرۆتینە لە ڕۆژێکدا لە هەموو سەرچاوە پرۆتینی ئاژەڵی و ڕوەکی.
    ئەگەر ئەنجامی eGFR زیاتر بێت لە 25 ملیلیتر/خولەک، ئەوا بڕی گونجاوی پرۆتین بۆ ئەم کەسە نزیکەی 60 گرام پرۆتینە لە ڕۆژێکدا لە هەموو سەرچاوەکانیەوە.
    بێگومان باشتر وایە نیوەی بڕی ڕێگەپێدراو لە پرۆتین لە سەرچاوەی ئاژەڵییەوە بێت و نیوەکەی تریش لە سەرچاوەی ڕووەکییەوە بێت.
    د. عەلی عەبدولڕەحمان ئەلتەباخ ئاماژە بەوەشدەدات كە: لە قۆناغە گرینگ و سەختەکانی سستبوونی گورچیلەدا دەبێت بڕی شلەمەنی و ئاو کەم بکرێتەوە، بۆ نموونە ڕاگرتنی شلە لە جەستەدا، سستبوونی دڵ، و حاڵەتەکانی پەستانی خوێن، هەروەها دەبێت بڕی ئەو میزەی کە دەردەدرێت بەو شێوەیە دیاری بکرێت کە هاوسەنگییەک هەیە لە نێوان ئەو شلانەی کە دەخورێن و ئەو شلانەی کە لە جەستە دەردەدرێن.
    پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تووخمی سۆدیۆم بەزۆری لە پێکهاتەی خۆراکیدا قەدەغەکراوە بۆ نەخۆشانی شۆردنی گورچیلە، و لە هەندێک حاڵەتدا نابێت لە یەك گرام زیاتر بێت.
    بەرهەمە شیرەمەنیەکان: بڕی ڕێگەپێدراو بریتیە لە نیو کوپ بۆ کوپێک ماست یان شیر، یان یەک پارچە شیر
    پەنیر ٣٠ گرام (پەنیری کوتەک، پەنیری لۆکراو، پەنیری سپی، پەنیری زەرد، پەنیری ئاکاوی)، شیر، ماست و پودین و ئایسکرێم هەندێک لەو بەرهەمە شیرەمەنیانەن کە زۆربەی نەخۆشانی شۆردنی خوێن ئامۆژگاری دەکرێن بیخۆن، نیوە بۆ یەک ژەم لە ڕۆژێکدا، لە لیستی شیرەمەنیەکانەوە دابەش دەکرێت بەسەر دوو ژەمدا
ھەواڵی زیاتر