باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ منداڵان له‌ هاویندا

بەهۆی نزیكبوونەوەمان لە وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، دکتۆر “کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی” پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک چه‌ند ڕێنمیاییه‌کی گرنگ بۆ باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ منداڵان له‌ هاوین دا دەخاتە ڕوو:

دکتۆر کامه‌ران ژاژڵه‌یی، ڕوونی دەكاتەوە كە لە وه‌رزی هاویندا به‌ هۆی به‌رزی پله‌کانی گه‌رماوه‌؛ منداڵان پێویستیان به‌ خواردنی کۆمه‌ڵێک خۆراک هه‌یه‌ له‌ پێناو ته‌ندروستییه‌کی باشتر، تا دوور بن له‌ وشک بوونه‌وه‌ و تا و بێهیزی و که‌می ڤیتامین و کانزا گره‌نگه‌کان 

باشترین خۆراک له‌ هاوین دا بۆ منداڵان :

1 ـــ شووتی 

2 ــــ ماست 

3 ـــ هێلکه‌ی کوڵاو 

٤ ـــ گه‌نمه‌شامی؛ به‌ برژاوی یان کوڵاوی 

٥ ـــ هه‌رمێ و قه‌یسی و کاڵه‌ک و مزره‌ سێو و هه‌ڵوژه‌ 

٦ ـــ ماسی برژاو 

7 ـــ توو و شاتوو و ترێ و هه‌نجیر 

چه‌ند ڕێنمیاییه‌کی گرنگ :

1 ـــ پێدانی سێ ژه‌می سه‌ره‌کی به‌ تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی ؛ پێویسته‌ پێش سه‌عات هه‌شت و سێ چاره‌ک خورا بێت 

1 ـــ که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌ خراپه‌کان :وه‌ک سارده‌مه‌نی ؛ پێویسته‌ هه‌فته‌ی دوو جار زیاتر نه‌درێت به‌ منداڵان و شه‌وان نه‌یخۆن؛ باشتره‌ نه‌یخۆن، به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌. 

3 ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو له‌ نێوان ژه‌مه‌کان دوای ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ 

٤ ـــ ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت میوه‌ی نه‌خوراد ؛ بۆی بکه‌ی به‌ شه‌ربه‌تی فرێش ؛ له‌گه‌ڵ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواڕدنه‌وه‌ گازیه‌کان 

٥ ـــ ڕۆژانه‌ نیو سه‌عات بۆ یه‌ک سه‌عات بچیته‌ به‌ر هه‌تاو له‌ نێوان سه‌عات نۆ بۆ ده‌ی به‌یانی 

٦ ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی و دره‌نگ هه‌ستان