وەزیری تەندروستی هەرێم: مەترسی دەرزی سوورێژە لەسەر تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز دوورە لە ڕاستییەوە

د.دانا تەیب غەریب پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر و هەناوبینی لە بارەی هۆشیاركردنەوەی خەڵك بۆ خۆپارێزی لە شێرپەنجەی كۆڵۆن و چەند زانیارییەكی گرنگ دەخاتە ڕوو.

د.دانا تەیب غەریب لە بارەی ئامانج لە هۆشیارکردنەوەی پێش وەختە دەڵێت: ئامانج لە هۆشیاركردنەوە لەوەدایە كە ڕێگری بکرێت لە دروست بوون یان دیاریکردنی حاڵەتەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەدا تاوەکو وبتوانرێت بە کەمترین تێچوو و زیان چارەسەر بکرێ. هەر بۆیە سەرنج دراوە کە ڕێژەی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە لە جیهاندا لە کەسانی خوار تەمەن ٥٠ ساڵ لە هەڵکشاندایە، لەبەرئەوە زۆر پێویستە چەندێک ئەگونجێ ووریا و چاوکراوە بین بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشیە.

ڕێگاکانی دیاریکردنی هەبوونی شێرپەنجەی کۆڵۆن بریتین لە:

یەكەم هەناوبینی کۆلۆن ( نازوور ): لە ڕووی زانستیەوە پێویستە هەر کەسێ تەمەنی گەیشتە ٤٥ ساڵ نازووری کۆلۆن بکا. بۆ ئەو کەسانەی لە ناو خێزانەکەیاندا تووشبووی شێرپەنجەی کۆڵۆنیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی پشکنینی بۆماوەیی زۆربەی کاتەکان لە خێزانی تووشبوودا پێویستە ئەنجام بدرێت بە تایبەت ئەگەر کەسی تووشبوو تەمەنی کەم بێت یان زیاد لە ئەندامێکی خێزانەکەی تووش بووی شێرپەنجەی کۆڵۆن بێت.
بۆ ئەو کەسانەی کە پێشینەی تووشبوون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن لە خێزانەکەیاندا بوونی نییە، ئەگەر هەناوبینی یەکەم ئاسایی بوو، ئەوا پێویستە پاش ١٠ ساڵ هەناوبینی دووەم دووبارە بکاتەوە.
ئەنجامدانی هەناوبینی بەمەبەستی دیاریکردنی پێشوەختەی هەر گۆشتێکی زیادەیە کە ئەگەر چارە نەکرێ بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کۆتایی دێت.
دووەم پشکنینی پیسایی جۆری ئێف ئای تی FIT:
کەسێک ئەم پشکنینە بکاتە جێگرەوەی هەناوبینی، پێویستە هەموو ساڵێك ئەنجامیبدات. هەرچەندە لە ڕووی زانستیەوە ئەگەری ئەوەی هەیە ٤٠% ی کاتەکان ئەنجامەکەی هەڵە بێت و نەخۆشیەکەت بۆ دیاری نەکات، لەم ڕووەوە دەتوانین بڵێین کە جێگرەوەیەکی تەواو دڵنیابەخش نیە.

سێهەم پشکنینی Stool DNA ترشە ناوکی پیسایی:
ئەم پشکنینە جگە لە خوێنێک کە بە چاو نابینرێ، هەر گۆڕانکاریەکی شێرپەنجەیی زۆر بچوکیش هەبێ دەتوانرێ هەستی پێ بکرێ. ئەم پشکنینە ئەگەر ئاسایی بوو پێویست ناکات تا ٣ ساڵ دووبارە بکرێتەوە.
چوارەم پشکنینی کۆلۆن لەڕێی (سیتی سکان)ەوە :
ئەمەش یەکێکە لە ڕێگا نوێکان، هەرچەندە خۆ ئامادەکاری زیاتری دەوێ و ئەگەری ئەوەش هەیە کە زیادە گۆشتێکی قەبارە بچووک نەبینرێت لەم پشکنینەدا. جگە لەوەی لە ئەگەری دۆزینەوەی زیادە گۆشتەکەش دواجار نەخۆشەکە پێویستی بە هەناوبینی دەبێت بۆ لێکردنەوەی.

ھەواڵی زیاتر