كوتان خۆپارێزی نموونەییە بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سوورێژە

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

سوورێژە نەخۆشییەكی مەترسیدارە و زۆر خێرا بڵاو دەبێتەوە و بە یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی مردنی مناڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵی دەناسرێت. زۆر خێرا بڵاو دەبێتەوە لە ڕێگەی پڕیشكی كۆكە و پژمەوە بۆ كەسێكی ساغ.

د. دیلان ڕەمزی پیرداود – پزیشكی پسپۆڕی منداڵان ڕوونیدەكاتەوە كە سوورێژە یان سۆریكە بریتیە لە هەوكردنی ڤایرۆسی كە ناوی (measles virus) ە بە ڕێگەی هەناسەو لیكاو وەك پژمین دەگوازرێتەوە، دوای پێنج بۆ حەوت ڕۆژ دەست بە دەركەوتنی نیشانەكان دەكات كە لە سەرەتا: تا دەگاتە (39) پلە، بێ تاقەتی، كۆكە، هەڵامەت واتە هاتنە خوارەوەی ئاو لە لووت، سووربوونەوەو ئاوسانی چاو، پەڵەی شین لەناو دەم، دوای چەند رۆژێك (3 – 5) پێستی نەخۆش پڕ دەبێت لە خاڵ (rash) ی سوور لە دەم و چاو دەست پێ دەكات دوای لە مل و سینگ بڵاو دەبێتەوە دوای هەموو جەستەی دەگرێتەوە بۆ ماوەی (5 – 7) رۆژ، لەو كاتەدا نەخۆش زۆر باری تەندروستی تێكدەچێ و زۆربەیان پێویستیان بە ڕاوێژكاری و چاودێری پزیشكە.
د. دیلان ڕەمزی، ئاماژە بەوەشدەدات كە منداڵی تؤشبوو دەبێت شلەمەنی و دژە تا بەردەوام بەكار بێنێت، دەبێت بزانن كەوا گرینگترین ڕێگە بۆ دووربوون لە تووشبوون بە سوورێژە ئەوە كە منداڵ پێكوتە وەرگری لە تەمەنی دیاری كراوت، چوونكە ئەوانی ئێستا تووشبوون زۆربەی ئەوانەن پێكوتەیان وەرنەگرتووە.
زیانی لاوەكی سوورێژە كە مەرسیدارن هەندێك جار، هەوكردنی گوێ، هەوكردنی سییەكان، هەوكردنی مێشك هەندێك جار دەبێتە هۆی گیان لە دەستدان.
پاشخان
نیشانەكان:
*سوور هەڵگەڕانی چاو .

  • كۆكە .
  • ئاو هاتن لە لووت.
  • پەڵەی سەرپێست .
    *بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.

مردن زیاتر لەم حاڵەتانە ڕوو دەدەن:
ز ۆربەی حاڵەتەكان لەنێوان ئەم كەسانە دەبن:

  • مناڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵان
  • ئافرەتانی دووگیان
  • هەر كەسێك ئەم ڤاكسینەی وەرنەگرتبێ.
    كوتان خۆپارێزی نموونەییە بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە
  • سەلامەتە
  • كاریگەرە
  • لە بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكاندا هەیە.