سییەكانی زەوی هەڕەشەی نەمانیان لەسەرە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

تا ساڵی ٢٠٥٠ وا پێشبینی دەکرێت نزیكەی نیوەی دارستانەكان خاڵی وەرچەرخانێكی مەترسیدار تێپەڕێنن.

لە تازەترین لێكۆڵینەوەدا زانایان ڕایانگەیاندووە، وشكەساڵیی و گەرما كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و هۆكارەكانی دیكەوە دروست دەبێت، هەڕەشە لە داڕمانی سیستەمی بەپیتی دارستانە باراناوییەكانی ئەمازۆن دەكات لە كیشوەری ئەمریكای باشوور. لە توێژینەوەیەكدا كە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كە ڕەنگە تا ساڵی ٢٠٥٠ نزیكەی نیوەی دارستانەكان خاڵی وەرچەرخانێكی مەترسیدار تێپەڕێنن.
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگە لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە كە توێژەران لە گۆڤاری زانستیی (نەیچەر)-دا بڵاوکراوەتەوە: “”بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و وشكەساڵی توند و دارستانبڕین و ئاگركەوتنەوە، تەنانەت لە ناوچە دوورەكان یان ئەوانەی دەكەونە ناو دڵی سیستەمەكەوە، ناوچەكە تادێت بەرەوڕووی فشارە بێ وێنەكان دەبێتەوە”. توێژەران مەزەندەیان کردووە کە لەسەدا ١٠ بۆ ٤٧-ی ڕووەکی ئێستای ئەمازۆن كە بە “سییەكانی زەوی” وەسف دەكرێن، تا ساڵی ٢٠٥٠ تووشیی ئەم مەترسییە تێكەڵانە دەبن.