بەگیراوە سروشتیەكان ددانەكانت سپی بكەرەوە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

بۆر بوون و ناشیرین بوونی ددانەكان یەكێكی ترە لە كێشەكانی ددان، زۆر جار ئەم كێشەیە ناڕەحەتی بۆ كەسەكە دروست دەكات. هەندێكجاریش ڕەنگە بەهۆی جگەرەكێشان یان هەندێك خواردنەوە یان نەشۆردنی ددانەكان بێت كه بەشێوەیەكی باش، ئەمانەو چەندین هۆكاری دیكە دەبنە هۆی بۆربوون و ناشرین بوونی ددانەكان.
لەمبارەیەوە پزیشكی دەم و ددان دكتۆر دیار عەبدولقادر ئاماژە بەچەند بەگیراوەیەكی سروشتی دەكات كەیارمەتی دەرە بۆ لەناوبردنی بۆربوون و ناشرین بوونی دەم و ددان كە ئەمانەن:

1-سۆدە و ئاوی لیمۆ: كەوچكێك سۆدە، لەگەڵ هەندێك ئاوی لیمۆ تێكەڵ بەیەك بكرێت و بەباشی بشێلرێت تاكو دەبێت بە هەویرێك، پاشان ددانەكانی پێبشۆرێت ددانەكان سپی دەكاتەوە، بەڵام دەبێت هەفتەی یەك جار بەكار بهێنرێت ئەویش بۆ ئەوەی زیان بە پووك و ددانەكان نەگەیەنێت

2-خوێ و زەنجەفیل و لیمۆ: كەوچكێكی چا خوێ، لەگەڵ كەمێك زەنجەفیل و كەمێك ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكەیت بە فڵچەیەك و بیدەیت لە ددانەكەت.

3-زەیتی گوێزی هندی و گەڵای نەعنا: گەڵای نەعناكە وردبكە و هەندێك زەیتی گوێزی هندی تێبكە، تا بە تەواوی تێكەڵ دەبێت، هاوشێوەی هەویری ددان بیدە لە ددانت، بەڵام گەڵای نەعنای زۆرت پێویست نابێت، سێ بۆ چوار گەڵا پێویست دەبێت

4-كاكاو: هەندێ كاكاو و ئاو لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی تێكەڵ بكە، تا وەكو وەك هەویرێكی لێدیت و پاشان بیدە لە ددانت

4-سركەی سێو و سۆدەی نان: یەك كەوچكی نانخواردن سركەی سێو و یەك كەوچكی نانخواردن سۆدە تێكەڵ بكە بە باشی، پاشان بیدە لە ددانت
5-خوێ و ئاوی لیمۆ: یەك كەوچكی زەڵاتە خوێ و ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكرێت پاشان لەرێگەی فڵچەوە بۆ ددانەكان بەكاربهێنرێت، یەكێكی دیكەیە لەو ڕێگایانەی بۆ لابردنی پیسی و ناشیرینی ددان بەكاردەهێنرێت.