دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ڕێنمایی خواردن بۆ منداڵ لەکاتی چوونیان بۆ قوتابخانە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

زۆربەی ڕۆژەكان دایكان و باوكان لەكاتی دەوامی قوتابخانەدا گرفتی تێكچوونی ژەمی خواردنی منداڵەكانیان بۆ دروست دەبێت بۆ ئەم مەبەستە دكتۆر كامەران ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری خۆراك ئاماژە بەچەند خاڵێك دەكات، وەك ڕێنمایی بۆ دایكان و باوكان تا بەو شێوەیە خواردن بدەنە منداڵەكانیان لەكاتی چوونیان بۆ قوتابخانە.

ڕۆڵی دایك و باوك لەدەستكەوتنی خواردنی تەندروست و پێویست بۆ منداڵەكانیان، بەتایبەت خێزان پێویستە ڕۆڵێكی گرنگی هەبێت لەدەستكەوتنی خۆراكی پێویست بۆ منداڵەكانیان و ئەوە بزانن كە منداڵەكانیان كام خواردنەیان لەلا خۆشەویستە حەز بەچی دەكەن بۆیان ئامادە بكەن، چوونكە پێویستە پێش چوونیان بۆ قوتابخانە دوو تا سێ خواردن لەسەر سفرە هەبێت بۆئەوەی هەر نەبێت جۆرێكیان كە منداڵەكە بەدڵی بێت بیخوات، هەروەها پێویستە دایكان زوو منداڵەكەیان ئامادە بكەن بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی بتوانن ماوەیەكی تەواویان هەبێت بۆ نان خواردن و چێژوەرگرتن لەخواردنەكە و پەلەپەل نەكردن لەخواردنی.
دەبێت دایك و باوك ئەو هەڵانە نەكەن بەرامبەر منداڵەكانیان، زۆربەی كات دایكان هەڵەیەكیان هەیە ئەویش ئەوەیە كاتێك منداڵەكانیان دەچن بۆ قوتابخانە خواردنی ئامادەكراو وەك چپسی پەتاتە و چەند خواردنێكی سورەكراو و سوێر و چەوری نەخەنە جانتای منداڵەكانیان بۆ ئەوەی لەكاتی ڕێستەكاندا بیخۆن، دروست وەهایە هەوڵبدرێت جۆرێكی میوە كە خۆیان حەزیان پێیەتی بكرێتە كیسەیەكیی بچووك، یەكێك لەجۆرەكانی دانەویڵە وەك گەنمەشامی بخەنە جانتاكانیان بۆ ئەوەی منداڵەكان كەمترین سوێری و چەوری بخۆن.
پێویستە منداڵ ئەو ژەمە بچووكانە بخوات وەك باشترین ژەمی بچووكی خۆراك لەشیر و بەرهەمەكانی هەندێك جۆری دانەویڵە و گوێز و بادەم و قەیسی ووشك و بیبەر و میوەكان بەگشتی.
باشترین ئەو خواردنەی كە پێویستە بدرێت بەمنداڵ بەتایبەت لەكاتی چوونی بۆ قوتابخانە ئەوانیش بەگشتی شەربەتی میوەی فرێش و شیریش لەخواردنەوە باشەكانە بەڵام باشترینیان ئاوە كەبەیەكێك لەخوارنەوە زۆر بەسوودەكان دادەنرێت بۆ منداڵ.