خاوەنی دەرمانخایەیەک لە دهۆک دەستگیرکرا؛ “هەوڵیدەدا دەرمانی قاچاخ بفرۆشێت”

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک دەڵێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ئامادەکاری دەکرد دەرمانی “قاچاخ” بە هاووڵاتییان بفرۆشێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-02-2024،  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، “لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان” خاوەن دەرمانخانەیەکیان دەستگیرکردووە کە دەرمانی “قاچاخ”ـی لەنێو باڵەخانەیەکی شارەکەدا کۆگا کردبوو و ئامادەکاری دەکرد بە هاووڵاتییان بفرۆشێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک دەڵێت، هێزەکانیان دەستیان بەسەر ئەو دەرمانەی “قاچاخ”دا گرتووە کە تۆمەتبار لەنێو باڵەخانەیەکی شارەکەدا کۆگای کردبوو و ئامادەکاری دەکرد لە چەند رۆژی داهاتوودا بیفرۆشێت.  

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی دهۆکدا ئاماژەی پێ دراوە، خاوەنی دەرمانخانەکە بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە و لە ئێستادا بە گوێرەی یاسا، لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر