گریان بۆ منداڵی ساوا سوود بەخشە

بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونە باوەی لای كەسانی بەتەمەن هەیە پسپۆرێكی نەخۆشییەكانی منداڵان ئاماژە بەوە دەكات زانستی پزیشكی سەلماندویەتی گریانی منداڵی ساوا سوودی تەندروستی هەیە.

دكتۆر عەبدوناسر عەلی پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان ڕایگەیاند” پێویستە دایكان و باوكان واز لەمنداڵەكانیان بهێنن بگرین ئەمەش لەكاتێكدایە كە بزانن منداڵەكەیان نەخۆش نییە و برسی نیە و گەرما یان سەرمای نیە، چونكە گریان سوودی بۆ كۆرپەلە هەیە و ماسولكەی سیەكانی بەهێزە دەكات و توانای هەناسەدانی پەرەپێدەدات”
باسی ئەوەشی كرد گریانی منداڵ لەكاتی لەدایك بووندا سوودی زۆرە، یەكەم گریان خانەكانی ژێر كیسەكانی هەوا لە لەشدا دەكاتەوە و ئەوەش یارمەتی دەدات بۆ هەناسەدان بەشێوەیەكی سروشتی، لەبەرئەوەی منداڵ لەو كاتەدا قاچەكانی بەرز دەكاتەوە و بۆ گریان فشار لەسەر دواوەی دروست دەكات.
ئاماژەی بەوەش كرد چەندین توێژینەوەی نوێی زانستی پزیشكی منداڵان لە ئەوروپا و ئەمریكا ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە گریانی منداڵی ساوا چەندین سوودی تەندروستیی هەیە كه گریانی منداڵی لەدایك بوو نیشانەی تەندروستییەكی باشە بۆ منداڵەكە.