چۆن خۆمان له نەخۆشی بڕبڕەكانی پشت بپارێزین؟

مه‌زهه‌ر كه‌ریم – سلێمانی

دكتۆر چیمەن حەسەن پسپۆری نەخۆشییەكانی جومگەو رۆماتیزم لەم گفتوگۆیەدا باس لە ئازارەكانی بڕبڕەی پشت دەكات و ئاماژەی بەچارەسەرو شێوازەكانی خۆپارێزی دەكات.

  • بربرەكانی پشت تووشی چی ئازارێك دەبن؟
    یەكەم بەشی كەمەر، هەركەسێك لەتەمەنی گەنجێدا فشارێكی زۆر بەشێوەی هەڵە بخاتە سەر بربرەكان ئەوا تووشی نەخۆشی بربرە دەبێت.
    دووەم خزانی بربرە ئەمەش یان بەهۆی زگمایەوە دەبێت یان بەهۆی هەر پەستانێك كە ببێتە هۆی شلبوونی بربرە، بەتایبەت لە مل و سێبەندەدا چونكە ئەو دوانە جوڵەیان تێدایە هەموو تەمەنەكان ئەگەری ئەم جۆر نەخۆشییەیان تێدا هەیە.
    سێیەم سوانی جومگەی بربرە: ئەمە لەهەموو تەمەنێكدا روودەدات بەڵام لەدوایی تەمەنی سی و پێنج ساڵی ئەگەری زیاترە هەروەها لەناو ئەو كەسانەشدا زیاتر بڵاوە كە كارەكەیان زیاتر چەمانەوەی تێدایە و لە ئافرەتاندا ئەوانەیان زۆرترین منداڵیان بووە، یاخود دوانەو سیانەیان بووە، هەروەها لەگەڵ كەسانی قەڵەویش گەری توشبوونی ئەم نەخۆشیەیان هەیە.
    ئازاری بربرە زیاتر پیاوان تووشی دەبن یان ژنان؟
    هەردوو رەگەز تووك شی دەبن بەڵام هەندێك جۆری ئازاری بربرە لە ژناندا زیاتر باوە وتووشی دەبن وەك سوانی جومگەی بربرەكان ئەمەش بەهۆی دووگیانی و ئیش و كارەكانی ناوماڵ بەتایبەت كه چەمانەوەی زۆری تێدابێت.
    ۆن پارێزگاری لەنەخۆشی بربرەكان بكەین ؟
    یەكەم دانیشتی تەندروست، چوونكە بربرە لەدانیشتندا ئەركی زۆری دەكەوێتە سەر.
    دووەم وەرزش كردن بۆ بەهێز كردنی ماسولكەی ورگ و پشت و سنگ. ورگ زۆرگرنگە هەتا ورگت زلبێت زووتر تووشی پشت ئیشە دەبێت چومونكە هەرچەندە ورگ گەورە بێت زیاتر پشت بەلایی خۆیدا رادەكێشێت و دەبێتە هۆی تێچوونی باڵانس
    تەمەنێكی دیاریكراو هەیە بۆ ئازاری بربرەكان؟
    دیسكی كەمەر لەگەنجدا بەتایبەتی تاوەكوو سی و پێنج ساڵی باوی هه یه .
    سوانی بربرە زیاتر لەدوایی تەمەنی سی و پێنج ساڵیەوە دەبێت.
    خزانی بربرەكانیش تەمەنێی دیاریكراوی نیە لەهەموو كاتێكدا روودەدات.