چەند كارێكی كاریگەر بۆ پاراستنی ژینگە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

هەركام لە ئێمە دەتوانین لە ژیانی ڕۆژانەماندا، چ لە ماڵەوە و چ لە سەر كار، شتی سادە ئەنجام بدەین و بە شێوەیەكی بەرچاو و كاریگەر بەشداری پاراستنی ژینگە بكەین.

لەم چەند كورتە نوسینەدا، ئاشناتان دەكەین بە چەند كارێك كە لە رێگەیەوە دەتوانین ژینگە بپارێزین، كە هیچ پارەیەكی تێناچێت بگرە پارەشمان بۆ دەگەرێتەوە. ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە چەند ڕێنمایی ژینگەیی بلآوكردۆتەوە . كە ئەمانەی خوارەون.

بەلووعەكە بگرەوە تكایە!
ئەگەر ددانەكانمان بە فڵچە بشۆین، دەستەكانمان بشۆین یان مەنجەڵەكان بشۆین، ئێمە هەمیشە ئاوەكە بە كراوەیی جێدهەێڵین نەك داخستنی. بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئۆڵدنبێرگی ئەڵمانیا نزیكەی 12 لیتر ئاوی خواردنەوە بەفیڕۆ دەدەین لەكاتی فڵچەكردنی ددانەكان كاتێك بەلووعەكە بە كراوەیی جێدهەێڵین.

خۆ نەشۆردن لەناو(بانیو) دا
ئەوانەی كە لە گەرماودا لە ناو بانیو خۆیان دەشۆن نزیكەی 140 لیتر ئاو بەكاردهەێنن.
بۆیە پێشنیار دەكرێت كە ئەو جۆرە بەكار نهەێنیت.
بەپێی كۆمەڵەی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی ژینگە و سروشت، خێزانێكی چوار كەسی ساڵانە زیاتر لە 300 یۆرۆ پارەی بەكارەێنانی ئاو و كارەبایان بۆ دەگەرێتەوە ئەگەر واز لە بەكارەێنانی(بانیو) بەێنن و بە شێوەی ئاسایی خۆیان بشۆن.

پەنجەرەكە بە تەواوی بكەوە
لە جیاتی كردنەوەی بەشێك لە پەنجەرەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی درێژ لە زستاندا، دەبێت هەموو پەنجەرەكە لە ڕۆژێكدا چەند جارێك بكەینەوە بۆ هەوا كردنەوە و بە تەواوی هەوا لە چەند خولەكێكدا نوێ بكەینەوە. بە پێی دەبلیو دەبلیو ئێف، بە خۆلادان لە كردنەوەی بەشێكی پەنجەرەكە بۆ چەند كاتژمێرێكی درێژ لە ڕۆژانی سارددا دەتوانین 300 كیلۆگرام دی ئۆكسیدی كاربۆنی زیانبەخشی ژینگەیی كەمبكەینەوە.

بەكارنه‌هێنانی پاتری.
دامەزراوەی ژینگەیی فیدڕاڵی ئەڵمانیا ئامۆژگاری دەكات دژی بەكارەێنانی پاتری نەریتی و گەڕانەوە بۆ بەكارەێنانی ئامێرە كارەباییەكان بەبێ ئەوەی پێویستی بە پاتری هەبێت. بەرهەمەێنانی پاتری كە ناتوانرێت دووبارە باگراوی بكرێت لە نێوان 40 بۆ 500 ئەوەندەی وزە زیاترە لەوەی كە لە كاتی بەكارەێناندا بەرهەم دهەێنرێت و ئەو كارەبایەی كە بەدەستمان دێت 300 جار هەرزانترە لە پاتری ئاسایی.

كوژاندنەوەی ئامێرە كارەباییەكان بەتەواوی.
بەس نییە كە ئامێرە كارەباییەكان تەنیا بە كۆنترۆڵەكە بكوژێنینەوە، دەبێت بیانكوژێنینەوە و كارەبا بەتەواوی ببڕدرێت، ئەگەر ئامێرەكان گڵۆپ یان ڕووناكی بدەن ئەوا بەشێك لە ووزە سەرف دەبن ئەگەر كوژانبێتیشمانەوە.

داپۆشینی سەری مەنجەڵەكان
سندوقی ژینگەیی جیەانی پێشنیاری بەكارەێنانی سەرقاپی مەنجەڵ دەكات لەكاتی چێشتلێناندا، چونكە دەتوانین نزیكەی لەسەدا 65ی ئەو كارەبا یان گازەی كە لەكاتی چێشتلێناندا بەكار دهەێنرێت كەم بكاتەوە،

خۆلادان لە بەكارەێنانی وشككەرەوەی قژ.
وشككەرەوەی قژ( ڤێر)ئامێرێكە كە بڕێكی زۆر وزە بەكاردێت، بۆیە پێشنیار دەكرێت كە لە بەكارەێنانی خۆی دوور بكەونەوە و قژی وشك بە خاولی و دەستمالێك وشك بكەیتەوە.

بەكارهێنانی كوپێكی قاوە
عاشقانی قاوە حەزیان لە خواردنەوەیە تەنانەت لە كاتی ڕۆیشتنیان بۆ سەر شەقام یان لە ڕێگای كاركردن بۆ نمونە، وە عادەتەن بۆ یەك جار فنجانی پلاستیكی یان كارتۆن بەكاردێنن. هەرچۆنێك بێت، زیادبوونی بەكارهێنانی ئەم فنجانانە كێشەیەكی ژینگەییە، ئەمەش یارمەتیدەرە لە زیادكردنی زبڵ و پیسبوونی ژینگە بۆیە پێشنیاركراوە بە بەكارهێنانی كوپێكی پاراستنی گەرما كە دەتوانرێت بشۆرێت و زۆر جار بەكار بەێنرێت.

كیسی خام نەك نایلۆن
جارێك بەكارەێنانی كیسی پلاستیكی و فڕێدانیان دواتر پیسبوونی ژینگە زیاد دەكات بۆیە پێشنیار دەكرێت فڕێیان بدەیتە ئەو شوێنانەی كە جارێكی تر بەكاردهەێنرێتەوە( ریسایكل) دەكرێن.
یان لە بری كیسی پلاستیكی كیسی قوماش بەكار بەێنیت لە كاتی كڕینی پێداویستی ڕۆژانە.دەتوانین بۆ چەندین جار بەكاری بەێنین و ئەو مادەیە دۆستی ژینگەیە.

ھەواڵی زیاتر