دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بە بڕیارێکی مەسرور بارزانی ئامێرێكی “سی تی سكان” بۆ نەخۆشخانەی چۆمان دابین دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران رایگەیاند، بە بڕیارێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامێرێكی سی تی سكان بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابین دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 23ـی کانوونی یەکەمەی 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران رایگەیاند، لە پێناو زیاتركردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و گەیاندنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان بە سەرجەم شارۆكە و شارەدێكان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر داواكاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران، بڕیاریدا بەبڕی یەک ملیار و 200 دوو سەد ملیۆن دینار بۆ ئامێرێكی سی تی سكان بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابین بکرێت.

تەندروستیی سۆران ئەوەشی راگەیاندووە، بە كڕینی ئەو ئامێرە كارئاسانی زۆر دەكات بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە كە چیتر سەردانی شارۆچكەی سۆران نەكەن، بۆ گرتنی وێنەی تیشكی تەنوری.