توێژینەوەیەکی ئەمریکی هۆشداری دەداتە پیاوان

مەزهەر كەریم – سلێمانی

پیاوان سێ كاتژمێر وەرزش بكەن ئەگەری تووشبونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ لە 25% كەم دەكاتەوە.

لێكۆلینەوە ئەمەریكییەكان دەریانخستووە سێ كاتژمێر وەرزش كردن ئەگەری نەخۆشییەكانی دڵ لەپیاواندا كەم دەكاتەوە . %25
بەپێی لێكۆلینەوەیەكی زانكۆی (هارڤارد)ی ئەمەریكی وەرزش كردن لەلایەن پیاوانەوە هەفتانە تەنیا سێ كاتژمێر ئەگەری نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە بەرێژەی لە 25% و هەر بەپێی توێژینەوەكە باس لەوە كراوە كە لە 37% هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی وەرزشكردن ئەگەری بەرزبوونەوەی كۆلسترۆڵی سودبەخش زیاد دەكات.
زانكۆی هارڤارد توێژینەوەكەی لەسەر زیاتر لە 1300 پیاو كراوە كه نزیكەی 15 ساڵی خایاندوە، دواتر لەنێوان 600 پیاویاندا كە وەرزشیان كردووە، دەركەوتووە كەتووشی نەخۆشبیەكانی دڵ نەبوون دڵیان باش لێدەدات.
بەرپرسی توێژینەوەكە (ئەندریاس كۆمیستیك) رایگەیاند،” ئەو پیاوانەی تووشی نەخۆشی دڵ بوون هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ نزمبوونەوەی كۆلیسترۆڵی سودبەخش” ئەمەش واتای ئەوەیە كۆلیسترۆلی سوود بەخش چەندە زیاد بێت هێشتا كەمە و زیانی نابێت بۆ دڵ.
هەروەها (ئەندریا ) باسی ئەوەشی كردوە بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆلی زیان بەخش زیانی دەبێت بەپێچەوانەوە چەندە كۆلیسترۆلی زیان بەخش كەم ببێتەوە هێندە سوودی دەبێت بۆ باش لێدانی دڵ واتا ئەو كەسە بەدوور دەبێت لەنەخۆشیەكانی دڵ.