پزیشكێك:نەخۆشی دەروونی لەلایەن شێخ و مەلاوە چارەسەر ناكرێت

مەزهەر كەریم – سلێمانی

بێناسنامەكان كۆمەڵە گۆڕێكی بێنازی بەشی خوارەوەی گردی سەیوانن ، ئەوانەی لێرەدا بەخاك دەسپێردرێن ئەوەندە بێكەسن كەس دەستێك گوڵ ناخاتە سەر گۆڕیان.

گۆڕستانی بێناسنامەكان دەكەوێتە بەشی خواری خوارەوەی گۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی، گۆڕەكانی ئەم گۆڕستانە گوزارشت لە بێكەسی ئەوانە دەكەن كە تەنیا بەخاك سپێردراون، كێلی بەردی كورت و خوار گۆڕی بەگڵ داپۆشراو ناڕێك و پێك و داماو كە ئەوە دەردەخات ئەوانەی لەژیاندا بەت بەختن.
ژمارەی گۆڕەكانی ئەم گۆڕستانە سێ هەزار گۆڕ دەبێت. مردوو شۆرو گۆڕهەڵكەنێك ماوەی چەند ساڵێكە سەروكاری ئەو مردوانە دەكات كە بێ ناسنامەن و رێی مردن و بەخاك سپاردنیان دەكەوێتە ئەو گۆڕستان.
(عومەر ساڵحی) مردوو شۆرو گۆڕهەڵكەن بەدەم سەیركردنی كۆڕە زۆرو زەبەندەكانی بەردەمیەوە بەدەستی ئاماژەی بەڕووبەری گۆڕستانەكە كردو گوتی:” ماوەی پانزە ساڵ دەبێت ئەم گۆڕستانە دروستكراوە ئەوانەی لێرە بەخاك دەسپێردرێن خاوەنیان نیە و بێكەسن دوای ئەوەی چەند مانگێك لەبنكەی پزیشكی داوەری دەمێنێتەوە دواتر بەخاك دەسپێردرێن”.دم
عومەر وەك ئەوەی كارێكی پێچەوانەی یاساكانی سروشتی بەدیكردبێت بەنچەی بەرەو گۆڕێك ڕاكێشا، گوتی:” ئەو كچە لەم ساڵانەی دوایدا لەباخچەی دایك لەشاری سلێمانی لەلایەن باوكیەوە كوژراو ئێستا لەگۆڕستانی بێناسنامەكان بەخاك سپێردراوە”.
ئەو گوتیشی:” دە ساڵە گۆڕێكی بێناسنامەم نەبینیوە كەسێك بێت سەردانی بكات یان گوڵێك لەسەریان دابنێت، تەنانەت ناویشیان لەسەر گۆڕەكان نەنوسراوە و كەس نازانێت كێن، بەڵام تەنیا گۆڕێك هەڵبەسرابێت لەم گۆرستانە كۆڕی كچێكە بەناوی (سنوور )كەلەلایەن یەكێكی ژنانەوە هەڵبەسراوە”.
ئەم گۆڕهەڵكەنە دێرینە باس لەوە دەكات ئەم گۆڕستانە مێژوویەكی دووروودرێژی هەیە كە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر دوورتر لە پانزە ساڵ.: ئەو گوتی” گۆڕستانەكە مێژوویەكی زۆر كۆنی هەیە پێش گۆڕستانی سەیوان دروستكراوە پێشتر پێی دەوترا گۆڕستانی كاسە و كەوچكەكە دواتر پێیان دەوت گۆڕستانی مەركەزەكە ئێستا پیدەڵێن گۆڕستانی بێناسنامەكان”.
ناوبراو ئەوەشی ڕوونكردەوە كە دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیس و ئاسایش و وەزارەتی تەندروستی یەوە پەیوەندیان پێوەدەكرێت ئەوكات دەچن بەدەم ئامادەكردنی رێوشوێنی بەخاك سپاردنی مردوەكانەوە، سەرەتا لەپزیشكی دادوەری تەرمی مردووەكان لەلایەن شارەوانی و پزیشكی دادوەریەوە پێدەدرێت ئەگەر ژن بێت لەلایەن ژنەوە دەشۆرێت و ئەگەر پیاو بێت لەلایەن خۆیەوە ئەو كارە دەكات و دەشۆرێت دواتر لەلایەن مامۆستایەكی ئاینیەوە نوێژی مردووی لەسەر دەكرێت و بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەیبەنە ئەو گۆڕستانەی كە تایبەت بەگۆڕستانی بێناسنامەكان و لەوێ بەخاك دەسپێرێت.
عومەر گوتی:” ئەو كەسانەی دەبرێنە ئەو گۆڕستانە ئه و كەسانەن كە لە خەڵوەتكەی پیرین یان كەسوكاریان نیە كەسانێكن كەسوكاریان لێیان ناپرسنەوە”.
گوتیشی:”شارەوانی سلێمانی بۆ شۆردرن و بەخاكسپاردنی هەر مردوویەك بڕی پێنج سەد هەزار دینارمان پێدەدات”.

ھەواڵی زیاتر