تامێكی تایبەتی هەیە،ئایە پەنیری كوردیی و هۆڵەندیت خواردوە؟

هەروەک چۆن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە كوێستانەكان پەنیری خۆماڵی هەیەو تام و خۆشییەكی نایابی هەیەو ڕەواجێكی زۆری لەسەرە، لە هۆڵەنداش پەنیری خۆماڵی هۆڵەندی داواکاری زۆری لەسەرە. مێژوی بەرهەمهێنانی پەنیر لە هۆڵەندا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پێش زایین. پەنیری هۆڵەندی ڕەنگی زەردە، لە شیری مانگا دروست دەکرێت و تا کۆنتر بێت باشتر دەبێت. هۆڵەندا ساڵانە زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن کیلۆ پەنیر بەرهەم دەهێنێت. پەنیری هۆڵەندی بە شێوازی بازنەیی هەڵدەگیرێت و دەفرۆشرێت نەک خڕی شێوە تۆپ. بەناوبانگترین جۆری پەنیری هۆڵەندی، پەنیری خەودایە، کە تایبەتە بە ناوچەی خەودا لە ڕۆژئاوای هۆڵەندا.

هاوپێچ: وێنەی یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی پەنیر، کە بۆ ماوەیەکی درێژ تێیدا دەمێنێتەوە.

ھەواڵی زیاتر