جیاوازی نێوان نەخۆشی ئایدز AIDSو ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش HIV

AIDS:

  • حاڵەتێکی نەخۆشییە کە تێیدا سیستمی بەرگری لەش زیانێکی زۆری پێدەگات، و جەستە ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر بە هەوکردن و نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، ئەم حاڵەتە دەردەکەوێت لە کاتی وەرنەگرتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس HIV
  • نیشانەکان دەردەچێت بە هۆی زیان بەرکەوتن بە سیستمی بەرگری لەش
  • نەخۆشێیەکە بەرەو خراپتر دەڕوات لە کاتی درەنگ دەست نیشانکردن و کۆنترۆڵ کردنی نیشانەکان ئاڵۆزتر دەبێت
  • ئەگەری هەیە نەخۆش بمرێت لە ماوەی نزیکەی سێ ساڵ لە کاتی وەرنەگرتنی چارەسەری پێویست
  • ئەو کەسەی تووشی نەخۆشی ئایدز دەبێت پێشتر تووشی ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش بووە و چارەسەری وەرنەگرتووە.

HIV

  • ڤایرۆسێکە کە لە خڕۆڕۆکەکانی سپی خوێن دەدات و دەبێتە هۆکاری کەمی بەرگری لەش
  • لەوانەیە هیچ نیشانەیەک دەرنەکەوێت یان تەنها نیشانەی سووک وەک هەڵامەت دەربکەوێت
  • دەتوانرێت کۆنترۆڵی نیشانەکان بکرێت ئەگەر زوو دەست نیشان و چارەسەربکرێت
  • هەڵگری ڤایرۆس دەژیت بۆ ماوەیەکی درێژ لە کاتی پابەندبوونی بە ڕێنمایی پزیشکی چارەسەر و وەرگرتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس بە درووستی
  • لەوانەیە هەڵگری ڤایرۆس بمێنێت بە شێوەی هەڵگر بەبێ تووشبوون بە ئایدز.