ماكوان عيززهت – هەولێر
سەرەتای مانگی 12ـی هەمووساڵێك بە رۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز ناسراوە، مەترسی ئایدز لەوەدایە كە نیوەی توشبووان بەخۆیان نازانن كە هەڵگری نەخۆشییەكەن و خەڵکیش تووش دەکەن.
ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش HIV هێرش دەکاتە سەر سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ بە لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش بە تێپەڕبوونی کات، و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ماک و ئاڵۆزیی مەترسیار و مردن ئەگەر چارەسەر وەرنەگرێت.
لە ئیستادا هیچ کوتان یان چارەسەری چاکبوونەوەی تەواو نییە، بەڵام چارەسەری کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکە و ڕادەی هێزی ڤایرۆسەکە لەناو جەستەتدا کەم دەکاتەوە، بۆ ئەوەی چێژ لە ژیانێکی جێگیر و ئاسایی وەربگریت، بەم شێوەیە نەخۆشیەکە دەبێتە درێژخایەن و بە چارەسەرکردن وەک نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تر کۆنتڕۆڵ دەکرێت (پەستانی خوێن، شەکرە، قەبزی و هتد).
جیاوازی نێوان هەڵگری ڤایرۆس و نەخۆشی ئایدز چییە؟ کامیان مەترسیدارترە؟
هەڵگری ڤایرۆسەکە ئەو کەسەیە کە وا دیارە تا ڕادەیەک لە دۆخی تەندروستی جێگیرە، بە نیشانەی نەخۆشی یان بێ نیشانە، ئەگەر چارەسەر وەربگیرێت و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەردەوام بێت، ئەوا لەم قۆناغەدا دەمێنێتەوە و تەندروستی بەرەو باشتر دەبێت.
توشبووی ئایدز ئەو کەسەیە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و سیستمی بەرگری لەش لەناوچووە و زۆربەی بەرگریەکانی لەدەست داوە، بە هۆی وەرنەگرتنی چارەسەر یان بە ڕێکی وەرینەدەگرد، ئەمەش وایکرد تووشی نەخۆشی و هەوکردن بێت کە ڕەنگە دواتر دەبێتە هۆی مردنی.
تووشبوون بە ئایدز
چۆنێتی گواستنەوەی تووشبوونەکە: ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە دەگوازرێتەوە:
- وەرگرتنی خوێنی یان گیراوەکانی لە کەسێکی تووشبوو
- بەکارهێانی ئامێرێک کە پیس بووە بە خوێن یان شلەی جۆراوجۆری لەش.
- پەیوەندی سێکسی (کۆم یان زێ) بەبێ بەکارهێنانی کۆندۆم
4- لە دایکی تووشبووەوە بۆ منداڵەکەی لە کاتی دووگیانی، منداڵبوون، یان شیرپێدان. - چاندنی ئەندام و شانە بەبێ ئەنجام دانی پشکنینی نەخۆشییە گوازراوەکان بۆ بەخشەرەکە.
هەوکردنەکە ناگوازرێتەوە لە ڕێگەی ژیانی هاوبەشەوە:
واتە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی بەرکەوتنی ئاسایی ڕۆژانە ڕوونادات، وەک ماچکردن، باوەشکردن، تەوقەکردن، خواردن، یان ئاو (ژیانی هاوبەش).
قۆناغەکانی تووشبوون بە ئایدز
هەوکردنەکە بە سێ قۆناغی سەرەکیدا تێدەپەڕێت:
1- قۆناغی یەکەم/ هەوکردنی توند: نەخۆشەکە توشی تا، پەڵەی پێست، ئازاری قوڕگ، ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکان، ماندوێتی، یان نیشانەی تر و نزیکەی ٣-١٤ ڕۆژ دەخایەنێت.
2- قۆناغی دووەم/شاراوەیی کلینیکی : زۆربەی نەخۆشەکان بەم قۆناغە بێ نیشانە یان یان نیشانە سووکەکان تێدەپەڕن. بۆ ماوەیەک لە نێوان ٢-١٥ ساڵدا دەمێنێتەوە.
ئەو نیشانانەی لەم قۆناغەدا دەردەکەون (ئەگەر چارەسەر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک وەرنەگیرێت) بریتین لەمانەی خوارەوە: ئاوسانی گرێ لیمفاویەکان، پەڵەی سپی لە دەمدا، سکچوون، ماندوێتی، تا لەگەڵ ئارەقەکردنەوە لە هەندێک کاتدا، و دابەزینی وردە وردە کێش،و کەمخوێنی.
3- قۆناغی سێیەم/نیشانەکانی کەمی بەرگری وەرگیراو (ئایدز):
لەم قۆناغەدا سیستمی بەرگری لەش زیانێکی زۆری پێدەگات، ئەمەش توندترین قۆناغی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز، بەو پێیەی جەستە ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر بە هەوکردن و نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، بەڵام بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی پزیشکی چارەسەرکەر و بە وەرگرتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەتوانرێی کۆنترۆڵی بکات و چێژوەرگرتن لە ژیانێکی تەندروست و جێگیر بەبێ پاشەکشە.