پێویستە خانمان لەكاتی دووگیانیدا ئاگاداری هەوكردنی كۆئەندامی میز و میزەڕۆ بن

مەزهەر كەریم سلێمانی

ئەو خانمانەی دووگیان ڕێژەیەكی زۆریان توشی هەوكردنی كۆئەندامی مێزو میزەڕۆ دەبن، لەبارەی كاریگەریەكانی وەها حاڵەتێك.

(د كاوە فەقێ ڕەحیم) پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی میزو میزەڕۆ بۆ “هەولێر” دەڵێت:” چەند هۆكارێك هەیە بۆ نموونە هۆڕمۆنی مێینە لەكاتی دووگیانیدا زۆر زیاد دەكات و لەگەڵ هەندێك هۆڕمۆنی دیكە دەبێتە هۆی ئەوەی كە كۆئەندامی میز و میزەڕۆی خانمەكە فراوان بێت و كەمێك سست بێت بەتایبەتیش بۆری گورچیلە لەگەڵ حەوزی گورچیلە چالاكی كەمتر دەبێتەوە.لەبەرئەوەی منداڵدان فشار دەخاتە سەر بۆی گورچیلەكان هەڵئاوسانێكی سروشتی سروشتی لەگورچیلەدا دروست دەبێت، هەموو ئەمانە دەبێتە هۆی ئەوەی كە میز زیاتر بمێنێتەوە لەسيستەمی میزو میزەڕۆی خانم دووگیانەدا، ئەمەش لەزانستی پزیشكیدا دەركەوتووە كە لەهەرشوێنێك پەنگخواردنەوە ڕووبدات زیاتر هەماهه نگی هەیە بۆ ئەوەی كە بەكتریا بگاتە ئەو شوێنە و گەشە بكات و هەوكردنە دروست بێت بۆیە ئێمە زۆرجا ئەگەر نەخۆش كەڵچەری میزی بۆ بكەین و پۆزەتیف بێت و هیچ كێشە و نیشانەیەكی هەوكردنی نەبێت لەكەسێكی گەورە و لەحاڵەتی ئاسایدا ئەمە پێویست ناكات چارەسەر بكرێت بەڵام لەكاتی دووگیانیدا ئەگەر نەخۆشەكە هیچ نیشانەیەكیی نەبێت بەڵام پشكنینی میزەكەی دەریدخات كە ئەو نەخۆشە هەوكردنی هەیە پێویستە چارەسەر بكرێت”.
( د. كاوە فەقێ‌) جەختیشی كردەوە و گوتی: ” دەركەوتوە و لێكۆلینەوە كراوە كە 10% ئەو خانمە دووگیانەی كە بەكتریان لە مێزەكانیاندا هەیە ئەگەر بێتعوئ و چارەسەر نەكرێن توشی هەوكردنی گورچیلە دەبن لەداهاتوویەكی نزیكدا، لەبەرئەوە پێویستە زۆر ئاگاداری بن بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان، چونكە ئەگەر رێژەی كۆئەندامی میزو میزەڕۆی نەخۆشەكە بەشی سەرەوەی كۆئەندامی میزو میزەڕۆ بێت لەگەڵیشدا هەوكردنی گورچیلەی هەبێت ئەمە ئەگەری زۆرە هەوكردن بڵاو بێتەوە بەناو جەستەی نەخۆشەكەدا و وادەكات كە دایكەكە ژانی منداڵبوون بیگرێت منداڵەكەی بە ناكامی لەدایك بێت و ئەگەریشی هەیە مەترسی لەسەر دایكەكە و كۆرپەكەش دروست بێت”.

ھەواڵی زیاتر