نەنووسین بە زمانی كوردی لەسەر كەتەلۆكی دەرمان گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە

تائێستا تەنیا دوو كارگە لەهەرێمی كوردستان بەزمانی كوردی لەسەر دەرمان زانیاری و ڕێنمایی بەكارهێنان دەنووسن. هیچكام لەكارگە بیانییەكان ناچار نەكراون بە زمانی زۆرینەی خەڵكی كوردستان زانیاریی وڕێنماییەكان بنووسن.

نەنووسین بە زمانی كوردی لەسەر كەتەلۆگی دەرمان یەكێكە لەو گرفتانەی ڕۆژانە بەرۆكی هاووڵاتیان دەگرێت، ئەگەر كەسێك عەرەبی یان ئینگلیزی نەزانێ، توشی كێشە دەبێت یاخود پێویستی بەسەردانی پزیشك دەبێت تا ڕێنمایی بەكارهێنانی پێبدات. بەپێی یاسای زمانە فەرمییەكان كە ساڵی 2014 پەرلەمانی كوردستان پەسەندیكردوە دەزگا پەیوەندیدارەكان ناچار دەكات كە هەر كۆمپانیایەك دەرمان و خواردن بهێنێتە هەرێمی كوردستانەوە دەبێت بەزمانی كوردی زانیاری و ڕێنمایی ئەو خواردن و دەرمانە لەسەر پاكەت و كتەلۆكەی نووسرابێت. ئەو پرسە لایی سەندیكای دەرمانسازان و بەرپرسانی تەندروستی قسەی لەبارەوە كراوە دۆخی ئێستا لەبار نیە پێویستی بەكات هەیە بەوتەی سەرۆكی سەندیكای دەرمانسازان كارگەكانی دەرمان لەوڵاتان هۆكارو مەرجیان هەیە تا بەزمانی كوردی لەسەر پاكەتی و كەتەلۆگی دەرمان نووسرابێت. (د. ئەمیر محەمەد) سەرۆكی سەندیكای دەرمانسازان گوتی”: ئەو دوو كارگەیەی دەرمان لەسلێمانی و هەولێر هەن بەزمانی كوردی لەسەر پاكەتی دەرمان كەتەلۆگی دەرمان دەنووسن، چەند كۆمپانیایەكی بەناوبانگی فەرەنسی و سویسری بەچەند هۆكارێكی وەك دواكەوتی دەرمانەكانیان لەكوالێتی كۆنتڕۆڵ، ئێستا وەك پێشتر لەسەر هەموو بابەتێك بەباشی مامەڵەمان لەگەڵ ناكەن لەكاتی كڕینی دەرمان”. بۆیە باسی زمان ناكەین لەوبارەیەوە. گوتیشی:” بەشێك لەكارگە بەناوبانگەكانی دەرمان زۆر بەزەحمەت لەسەر پاكەت و كەتەلۆكی دەرمانە بەزمانی عەرەبی و توركی و فارسی”.. (د. ئەمیر محەمەد) زیاتر گوتی:” ژمارەیەك لەكارگانەی لەدەرەوەن بەمەبەستیش بێت دەرمانمان بۆ نانێرن چی جای ئەوەی داوا بكەین لەسەر پاكەت و كەتەلۆگی دەرمانەكە داوا بكەین بەكوردی بنووسن. ئەم بابەتە لەماوەكانی پێشوودا كە بەرلەمان ماوەكەی بەسەرنەچوو بوو لیژنەی تەندروستی پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەك بون بۆ دەستەبەركردنی مافی نەخۆش تیدا باس لەوە دەكرا پێویستە لەسەر پاكەت و كەتەلۆگی دەرمان بەكوردی بنوسرێت و كوالێتی كۆنتڕۆلیش پابەند بێت بەوەی. لەگرێبەستەكەدا لەگەڵ كۆمپانیاكان ڕەچاوی خاڵەكان بكەن “.(جەلال محەمەد) ئەندامی پێشوو بەپێویستی زانی كارگەكانی دەرمان لەناوخۆی هەرێم عێراق بەزمانی كوردی و ع گوتی:”بەهۆی ئەوەی زۆربەی كارگەكانی دەرمان لەهەرێم بیانین ناتوانین ناچاریان بكەین پێیان بڵین بەزمانی كوردی عەرەبی لەسەر پاكەت و كەتەلۆكی دەرمان بنووسن”. تائێستا لەوەزارەتی تەندروستی هیچ قسەیەك یان پڕۆژەیەك باسنەكراوە نییە بۆ نووسینی زانیاری و ڕێنمای بە زمانی كوردی لەسەر پاكەت و كەتەلۆگی دەرمان” (د. محەمەد قادر )وتەبێژی پێشووی وەزارەتی تەندروستی هەرێم گوتی:” ئەوكاتە وتەبێژی وەزارت بووم تاوەكو ئێستا وەزارەت پلانی نەبووە لەسەر لەسەر نووسینی كوردی لەسەر نیە گوتیشی” ئەو بابەتە بەهیچ جۆرێك باس نە كراوە پێموانیە لەماوەكانی داهاتووشدا بكەوێتە بەر باس و نووسراو قسەی لەبارەوە بكرێت “.

ھەواڵی زیاتر