چۆن خۆمان لەهۆكارەكانی دروستبوونی غودە بپارێزین

مەزهەر كەریم سلێمانی

غودە ئەو رژێنەیە كە كەوتۆتە بەشی پێشەوەی ناوچەی مل و گرێیەكە لەشێوەی پەولەدایە زۆر بەڕوونی دیار ناكەوێت لەمرۆڤدا كێشی نزیكەی بیست گرام دەبێت ، ئەركی سەرەكی سووتاندنی هۆڕمۆنە و دروستكردنی گرێیە لەملدا.

لەوبارەیەوە دكتۆر( واحید عوسمان) پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی رایگەیاند:” هۆكارەكانی بۆماوەی بەڕێژەیەكای كەم كاریگەریان لەدروست بونی ئەم گرێیەدا هەیە هەندێك جار جۆری خواردنی وەك تور، چەوەنەر، قەرنابیت ، كەلەرم هۆكارن لەدروستبوونی ئەم گرێیەدا زۆرجاریش بەكارهێنانی دەرمان بەشێوەیەكی نادروست وادەكات ئەو خودەیە دروست بێت”.
هەروەها ئەو پزیشكە پسپۆڕە لەبارەی چارەسەركردنی ئەم نەخۆیەوە ئەوەی خستەڕوو كە پێویستە ئەوكەسەی توشی ئەم حاڵەتە دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات و ڕەچاوی پشكنین و ئامۆژگارییەكانی پزیشكەكەی بكات تاوەكو گوفتەكەی كەمتر بێتەوە یاخود بەرەو چارەسەركردن بڕوات یان هەندێكجار بۆ بنەبڕكردنی ئەم كێشەیە پێویستە نەشتەرگەری بكرێت یان دەرمانی تایبەت بەكاربهێنرێت.
هەروەها دكتۆر واحید لەبارەی جۆرەكانی ئەم غودەیە ئاماژەی بەوەكرد كە چوار جۆر غودەی هەیە دیارترینیان غودەی سام ، شێرپەنجە یە ئەویش لەئەنجامی سەردانیكردنی پزیشك و پشكنینە پزیشكیەكانەوە دەردەكەوێت كە ئەو كەسە چ جۆرێكیانی توش بووە.
ئەم پزیشكە ئەوەشی وت:” غودەی سام بەیەكێك لەوجۆرە بەربڵاوانە دادەنرێت كە لەئێستادا زۆربەی مرۆڤەكان تووشی دەبن و بەمەبەستی لابردن و بنبڕكردنی سەردانی پزیشك دەكەن بۆ ئەوەش سۆنار یان پشكنینی تاقیگەیان بۆ دەكرێت و پێش كاری نەشتەرگەری دەبێت نەخۆش ڕەچاوی ئەو دەرمانانە بێت كە پزیشك بز رێكخستی چەوری و هۆرمۆناتی لەشی دایدەنێت و دوای بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەش نەشتەرگەیریەكەی بۆ دەكرێت و رزگار دەكرێت لەو نەخۆشییە.