دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

منداڵانی شێرپەنجە بەردەوامن لەژیان و توانا و بەهرەمەندیان لەڕادە بەدەرە

مەزهەر كەریم – سلێمانى

لەگەڵ ئەوەی دایك و باوكان ترسیان هەیە بێ ئومێدبوون لەدەروونی منداڵەكانیان پێیان وایە دەروونی منداڵەكانیان باش ناڵێت بەڵام منداڵان كۆڵ لە داخوازی و داواكاریەكانیان نادەن ڕووبەری ئەو نەخۆشیە دەبنەوە دایكێك:” منداڵەكەم داوای شتی گران بەها دەكات ناتوانین وەك پێویست بۆیی دابینی بكەین هاوسەرەكەم خانەنشینە”.

شێرپەنجە نەخۆشیەكی سەردەمیە، ئامارەكانی دوونیا دەڵێن هەتا بێت ڕوو لەزیاد بوون دەكات بەڵام توێژەرێكی دەروونناسی دەڵێت:” كێشەی دایك و باوك كۆمەڵگەكان ئەوەیە دەڵێن نەخۆشی شێرپەنجە یەكسانە بەمردن بەوهۆیەوە زیاتر منداڵەكانیان دەترسێنن و بێ ئومێدیان دەكەن لەچارەسەر وەرگرتن بەڵام لەڕاستیدا وانیە زۆر منداڵی بەهرەمەند و بەتوانایان تێدایە لەم دۆخەدا بەهرەیان دەرخستووە”.
(ئالان محەمەد تاهیر) توێژەری دەروونی لەوبارەی ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون گوتی:” ئەو منداڵانەی تووشی ئەم نەخۆشیە بوون هەمیشە توڕەن و داواكاریەكانیان زۆر قورسە بۆ دایك و باوكیان لەكاتێدا باری داراییان باش نەبێت، پێویستە دایك و باوكان ئەو منداڵانەی دەفامێنن پێیان بڵێن كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوویت بەڵام بەشێوە فەوزایەكەی خۆمان نا، بەڵكو توێژەرێك پێی بڵێت”.
لەبارەی ئەوەی چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەو منداڵانە بكەین كە تووشی دەروونی بوون ئەو گوتیشی:” لەڕووی دەروونییەوە گرنگترین شت مامەلەكردنی دایك و باوكە لەگەڵ نەخۆش كە ئەو ژینگەیەی بۆ بگۆڕێت تا ئەو منداڵە خۆی بۆ بگونجێنێت لەگەڵ بارودۆخەكە هەتا هەست نەكات جیاواز لەگەڵ منداڵەكانی تردا”.
(شەهلا ئەحمەد) تەمەن 40 ساڵ دایكی توانایە، تواناش دەناڵێنێت بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە هەروەها بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە كەمئەندابووە. شەهلا ئەحمەد دایكی توانا ژیانی خۆی باس دەكات و دەڵێت:” ژیانێكی زۆر قورس بەڕێوەدەبەین بەتایبەت لەم دۆخەدا مێردەكەم خانەنشینی وەزارەتی ناوخۆ، كچێكیشم نەخۆشی درێژخایانی هەیە تواناش بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە قاچێكی بڕاوەتەوە بەوهۆیەوە ژیانێكی ناخۆشمان هەیە”.
دایكی توانا ئەوەشی گوت:” هەمیشە گوڕی شتی قورس دەگرێت ئێمەش لەتواناماندا نیە بۆی بكڕین ئەمەش زۆر توانا بێتاقە دەكات لەگەڵ ئەوەشدا توانا كوڕێكی زۆر زیرەك و قسەخۆشە ناویان ناوە خوێن شیرین”.
(مەهدی عەبدوڵ)ا لەنەخۆشخانەی هیوا بەرپرسی سندوقی هیوا لەوبارەیەوە گوتی:” لەگەڵ خراپی دۆخی دارایی كەكاری كردۆتە سەر خێزانە هەژارەكان چونكە زۆرینەیان منداڵی هەژارن لەنەخۆشخانەی هێوا بۆ چارەسەر وەرگرتن”.
(مەهدی عەبدوڵا ) لەبارەی یارمەتیدانی منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا گوتیشی” ئەوان داوایی هەرچیەك بكەن ئێمە بەپێی توانا بۆیان جێ بەجێ دەكەین بۆ نموونە منداڵێك دەدەین هەروەها لەگەڵ دایك و باوكانیش قسە دەكەین”.
نەخۆشی شێرپەنجە زیابوونی لەڕادەبەدەری خانەكانە كەبەجستەدا بڵاودەبێتەوە و سیستەمی خانەكان تێكدەچێت، هەروەها لەجەستەی هەموو مرۆڤێكدا خانەی شێرپەنجەی هەیە بەرگری لەش ڕایگرتووە، حاڵەتی دەروونیش دەروون ناسان واها پێناسەی دەكەن كە لە ڕەفتاری مرۆڤەكان دەكۆڵێتەوە.
(فەوزروەی زەنگەنە ) پزیشكی دەروونناسی لەبارەی منداڵی شێرپەنجەوە گوتی:” ئەو نەخۆشیە واتا دەروونی چارەسەری نیە بگاتە نەشتەرگەری دەرزی كیمیایی ئەم كەسە حاڵەتی دەروونی دەست پێدەكات بۆیە زۆر قورسە لەگەڵ ئەو كەسانەدا هەڵسوكەوت بەكەیت لەكاتێكدا باری ئابووریان باش نەبێت”.
لەوبارەی ئەوەی خێزان چۆن هەڵسوكەوتیان لەگەڵ بكرێت ئەو گوتیشی:” ئەو كارە دەكەوێتە سەر ڕۆشنبیری كەسەكان باری دارای بەپلەی یەك كاریگەری هەیە لەسەر دەنوونی نەخۆشەكە، ئەو منداڵانەی نەخۆشی ئۆتۆیزمیان هەیە لەگەڵ شێرپەنجە خێزانەكانیان بەدەستیانەوە دەنالێنن ئەو منداڵانە زیرەك وبەهرەمەندن”.
ئەو پزیشكە لەبارەی نەووبنی پزیشكی دەروونی پێویست چیبكرێت ئاشكرایی كرد باشرین چارەسەر ئەوەیە دایك و باوكان منداڵەكانیان بگەڕێنن هەروەها ئەگەر باریی دارایش باشبێت ژیانیش دەگۆڕێت، ئەمەش وەك چارەسەرێكی پزیشكی دەروونی دەبێت هەرچەندە تەواو جێگەی پزیشكە دەروونیەكان ناگرێتەوە.