سەندیکای پزیشکان بۆ هاووڵاتییان: رێنمایی و چارەسەری پزیشکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە وەرمەگرن

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایگەیاند، لە رابردوودا گەنجێک لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستگیرکرا بەوەی خۆی بە پزیشک ناساندووە و لە پاڵ ناو و پیشەی پیرۆزی پزیشکی کاری دوور له رەوشت و ئاکاری بەرزی کۆمەڵگەی کوردی ئەنجامداوە، هاوکات لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکات کە بەرچاوڕوونتر بن و بەهیچ جۆرێک رێنمایی و چارەسەری پزیشکی لە کەسانی نەناسراوی ناو تۆڕەکۆمەڵاتییەکان وەرنەگرن.

ئەمڕۆ هەینی (17ـی تشرینی دووەمی 2023) لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان، لەمیانەی راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، “لە رابردوودا گەنجێک لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستگیرکرا بەوەی خۆی بە پزیشک ناساندووە و لە پاڵ ناو و پیشەی پیرۆزی پزیشکی کاری دوور له رەوشت و ئاکاری بەرزی کۆمەڵگەی کوردی ئەنجامداوە، هاوکات ئەو کەسە تەنانەت بڕوانامەی پۆلی نۆی ناوەندیشی نییه”.

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنین، “ئەو تاوانبارە بەهیچ جۆرێک پزیشک نییه، بەڵکو ناو و نازناوی پزیشکی له تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان بۆ بەدەستهێنانی مەرامە کەسییە نادرووستەکانی بەکارهێناوە، ئەوەی جێی سەرنجە چەندین تۆڕی کۆمەڵایەتی و دەزگای راگەیاندنی نێوخۆی و دەرەکی هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە بەوەی کەسی تاوانبار پزیشکە، بەبێ ئەوەی راستی و دروستیی بابەتەکە روونبکەنەوە، چونکە کەسی تاوانبار بەهیچ جۆرێک پزیشک نییە، بەڵکو خۆی بە پزیشک ناساندووە”.

هاوکات لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان، داوا لە هاونیشتمانییان و رای گشتی دەکات کە بەرچاوروونتر بن و، بەهیچ جۆرێک رێنمای و چارەسەری پزیشکی لە کەسانی نەناسراوی ناو تۆڕەتۆمەڵایەتییەکان وەرنەگرن، بەڵکو لەڕێگەی سەردانی پزیشک هەوڵی چارەسەری نەخۆشییەکانیان بدەن

لەمیانەی راگەیاندراوەکەدا لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان  داوا لەگشت دەزگاکانی راگەیاندنی بیسترا و بینراو دەکات کە خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی ناونیشانی “پزیشک” بۆ کەسانێک کە پزیشکی فەرمی  نەبن، چونکە ئەم کارانە دەچنە چوارچێوەی بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگە و رای گشتی.