ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە

نەخۆشی شەکرە بە نەخۆشییەکی درێژخایەن ناسراوە؛ لەو شوێنانەی کە ئاستی گلوکۆزی خوێن (یان ش8ەبێتەوە؛ کە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دڵ و خوێنبەرەکان و چاو و گورچیلە و دەمارەکان، ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت.

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی نەخۆشی شەکرە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەسنیشانكرا. لە وەڵامی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بەو ئەمەبش بەهۆی ئەو بەر بڵاویەی نەخۆشییەكەوە هات كە ساڵانە ژمارەی توشبووان ڕووی لە زۆر بوونكرد، مەترسییە.
ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو بە ڕۆژێکی فەرمی و هەموو ساڵێک لە ١٤ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

ئامانجەکان:

  • بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە کاریگەرییەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر کۆمەڵگا، هاندانی زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، و پاڵپشتیکردنی ئەوانەی تووشی دەبن.
  • هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە ڕێگاکانی خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە یان دواخستنی سەرهەڵدانی، بە پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی.
  • بەهێزکردنی ڕۆڵی خێزان لە پەروەردەی تەندروستی لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە.
  • ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکانی و زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بە نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی تووشبوون.
  • دابینکردنی دەرمان و تەکنیک و پاڵپشتی و چاودێری بۆ هەموو نەخۆشانی شەکرە کە پێویستیان پێیەتی.

پاشخان
لە ساڵی ٢٠٢١دا ٥٣٧ ملیۆن کەسی پێگەیشتوو (یەک لە ١١ کەس) لەگەڵ نەخۆشی شەکرە دەژین و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی تووشبووانی شەکرە بۆ ٦٤٣ ملیۆن کەس بەرزبێتەوە.
لە هەر دوو کەسی پێگەیشتوو کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، یەکێکیان دەستنیشان نەکراوە (یەکسانە بە ٢٣٢ ملیۆن کەس)
لە هەر پێنج تووشبووی شەکرە یەک کەسیان تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە. کە یەکسانە بە (١٣٦ ملیۆن کەس)
1 لە هەر 6 منداڵی لەدایک بوون (یەکسانە بە 20 ملیۆن) تووشی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێت لە کاتی دووگیانیدا (شەکرەی دووگیانی).
ملیۆنان کەسی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە سەرانسەری جیهان دەستیان بە چاودێری نەخۆشی شەکرە ناگات.
نەخۆشانی شەکرە پێویستیان بە چاودێری و پشتیوانءی بەردەوام هەیە بۆ بەڕێوەبردنی بارودۆخەکەیان و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزییەکان.
نەخۆشی شەکرە لە ساڵی ٢٠٢١دا ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسی کوشتووە.