قاوە بە بەناوبانگرتین جۆرەکانی خواردنەوە دادەنرێت له جیهاندا و لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڵاتییان ڕۆژانە دەیخۆنەوە بە تایبەت لە گەنجان دا.
دكتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک جۆرەكانی قاوەی بڵاوكردوەتەوە، لەگەڵ سود و زیانەكانی.
بەناوبانگترین جۆرەکانی:
1. ئێسپریسۆ
پێکهاتوە لە قاوەی کوتراو لەگەڵ ئاو، بەوە جیادەکرێتەوە کە جۆرە کلاسیکییەکەی هیچی لەگەڵ تێکەڵ ناکرێت.
2. کاپۆچینۆ
بەناوبانگترین جۆرەکانە و لە قاوەی ئیسپرێسۆ لەگەڵ کەمێک له شیری کوڵاو پێک دێت لەگەڵ چێنێک لە کەڤ له شیر بەسەر قاوەکەوە.
3. قاوەی لاتیە (شیر و قاوە) قاوەی فەڕەنسی
قاوەی ئێسپریسۆ لەگەڵ شیری چڕکراوە بە ڕێژەی یەکسان و چێنێک لە کەفی تۆخ لەسەر قاوەکە هەیە و دەتوانرێت تامی جیاوازی وەک ڤانێلا یان گێزەر یان بلۆبێری تێکەڵبکرێت.
4. قاوەی مۆکا
بریتییە لە تێکەڵەی قاوەی ئیسپریسۆ و شیری چڕکراوە و شەکر و سەڵسەی شکۆڵاتە.
5. قاوەی سەوز
ئەو کەسانە زیاتر دەیخۆنەوە کە کێشەی زۆری کێش و قەڵەوییان هەیە.
6. قاوەی عەرەبی
قاوەی هاڕاو بە باشی لەگەڵ حێل و دارچینی و بێ شەکر و بە تاڵی دەخورێتەوە.
سودە تەندروستیەکانی قاوە:
1. وشیاربوونەوە و هەست بە چالاکی کردن.
2. دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان کە ڕۆڵێکی گرنک دەبێنێت لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا.
3. پاراستنی تەندروستیی دڵ.
4. یارمەتی دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە قەڵەوی.
5. بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز.
6. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوەم و بەرزیی کولیستڕۆڵ و جەڵتەی مێشک و بەردی زراو.
زیانە تەندروستییەکانی قاوە
بە تایبەت ئەگەر ڕۆژانە زیاتر لە دو کوپ بخۆرێتەوە:
1. کەمیی ئاسن و کەمخوێنی بە تایبەت لە خانمانی شیردەر و دوگیان و لە منداڵان.
2. تێکچونی خەو.
3. زیاد بونی دڵەڕاوکێ.
4. سکچون.
5. هەمو زیانەکانی تری ماددەی کافایین.