پشتئێشەکەی دەبێتە ئینزیلاق؟

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

ئینزیلاق، ئازارێكی زۆر توند لە خوارەوەی پشتدا دروست دەكات. ئەگەر دیسكە دەرپەڕیوەكە پەستان بخاتە سەر دەمارەكان، ئازار لە قاچیشدا پەیدا دەبێ.

دکتۆر شوان شێروان عەلی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و فەقەرات و دەمارەکان لە بارەی ئینزیلاقەوە ڕوونی دەكاتەوە كە ئینزیلاق چییە و چۆن پەیدا دەبێت و نیشانەکانی چین.

د. شوان شێروان ئاماژە بەوە دەدات كە ئینزیلاق واتە دەرپەرینی کڕکڕاگەی نێوان فەقەرات بۆ دەرەوەی شوێنی خۆی و، فشارخستنە سەر دڕکەپەتک؛ بەهۆی ئەوەی كە زیاتر گەنجان کە قورسایی زۆر ھەڵدەگرن کڕکڕاگەکەیان نەرمە و ئەگەری دڕانی و دەرچوونی لە جێی خۆی زیاترە وەک لە بەساڵاچووان.
دکتۆر شوان شێروان لە بارەی نیشانەکانەوە لە چەند خاڵێكدا دەیانخاتە ڕوو:
١- ئازاری پشت؛
٢- ئازار لە پەلەکان لە خوار ئاستی ئینزیلاقەکەوە؛
٣- سڕوبوون و مێروولەکردن لە خوار ئاستی ئینزیلاقەکەوە.
٤- لاوازداگەڕانی ماسوولکەکان لە خوار ئاستی ئینزیلاقەکەوە.
٥- ھەندێجار میزڕانەگرتن یان پیسایی ڕانەگرتن و ئەمەش حاڵەتێکی کتوپڕە و دەبێت زوو نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.

ھەواڵی زیاتر