پاراستنی پووک و ددان لە بەكتریای زیانۆک

مەزهەر كەریم – سلێمانی

پووک ئەو بەشەیە كە چواردەوری ئێسكی ددانی داوە و لە چەند بەشێك پێک هاتووە؛ بریتییە لە: شانەكانی پووک، ئێسكی ددان، مادەی سمنتەم كە ڕەگی ددانی داپۆشیوە بە شێوەیەكی پتەو ددانەكان لەناو ئێسكی شەویلكە دەبەستێتەوە و توندوتۆڵی دەكات.

لەوبارەیەوە دكتۆر شۆخان حەمەعەلی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پووك باس لە پێكهاتەكانی پووك و نەخۆشیەكانی دەكات و چارەسەر و ڕێنمایی دەخاتە ڕوو؛ دەڵێ “دوو جۆر نەخۆشی سەرەكی هەیە كە تووشی پووكی ددان دەبێت، جۆری یەكەمیان ئەو نەخۆشیانەی كە تەنها سەر ڕووی گوشتی پووكەكە دەگرێتەوە بەجۆرێك بە هۆی بەكتریاوە هەوكردن لە پووكەكەدا دروست دەبێت و وادەكات سەر ڕووی پووك سوور ببێتەوە و خوێنبەربوون ڕوو بدات و بەدیاركەوێت.
لە جۆری دووەمیاندا نەخۆشیەكە بە قووڵی تەشەنە دەكات تەنها لەگۆشتی پووكدا نامێنێتەوە بەڵكو دەچێتە ناو تەبەقەی ئێسكەوە و دەبێتە هۆی داخورانی ئەو ئێسكەی دەوری دادانەكەی داوە.
ئەو دكتۆرە ئەوەش دەڵێت: بەگشتی ئەو خواردنانەی كە جیڕن و بەئاسانی بە ددان لەت نابن ئەوا زیان بە ددان و پوكەكەش دەگەیەنن، بۆیە دادان توانای هێزی دیاریكراوە سنوردارە نابێت قورسایی زۆری لێ بكرێت، هەروەها زۆربەی ئەو خواردانانەی دەوڵەمەند بەڤیتامینات و كالسیۆم سوودی باش بەددان و پووك دەگەیەنن و پتەوتریان دەكەن.
ئەوەش دەخاتە ڕوو، فڵچەی دادن كە زبر و شێواو بێت و شێوازی هەڵە لە شتنی دداندا یەكێكن لە هۆكارەكانی زیانگەیاندن بە پووك و بەوهۆیەوە داخوران ڕوو دەدات.
لە كۆتاییدا ئەو پسپۆڕە ڕێنماییی دروست دەداتە هاووڵاتیان بۆ پاكڕاگرتنی ددان و خزمەتكردنی زیاتر بە پووكی ددان بدرێت و خواردنی تەندروست بخورێت هەروەها هەوڵ بدرێت، هەروەها هەوڵ بدرێت لەشەش مانگدا یەك جار سەردانی پزیشكی پسپۆڕی ددان و پووك بكرێت بۆ دڵنیابووەنەی نەبوونی نەخۆشی یان هەر حاڵەتێك كە لەدادن پووكدا ڕوو دەدەن.