زیانی حەبی شەكرە بۆ خۆلاوازكردن

مەزهەر كەریم – سلێمانی

خەڵكانێک هەن كە كێشیان زۆرە، بۆ ئەو مەبەستە پەنا دەبەنە بەر حەبی شەكرە و چارەسەریەكانی نەخۆشینی شەكرە بە مەبەستی خۆلاوازكردن، بەبێ ئەوەی پسپۆڕی تایبەتی بوارەكە بۆی دەسنیشان كردبێتن.

دكتۆر تەها مەحوی پسپۆڕی نەخۆشی شەكرە و كوێرە گلاندەكان دەڵێت “دەرمانی شەكرە جۆری زۆرە و پزیشك دیاری دەكات، كە دەبێت كام جۆرە بەكار بهێنرێت ئەویش بەپێی جۆری نەخۆشیەكە دەبێت، نابێت نەخۆش خۆی جۆر و بڕی دەرمانی شەكرەكە دیاری بكات و بەكاری بهێنێت، چونكە زیانی بۆ تەندروستیی نەخۆشەكە دەبێت.
هەروەها ئەو پزیشكە پسپۆڕە ئەوەش پشتڕاست دەكاتەوە كە یەكێك لە جۆرەكانی حەبی شەكرە توانای ئەوەی هەیە كێشی زیادەی لەش كەم بكاتەوە، بەڵام ئەگەر بەكار هێنرا بەبێ ڕێنمایی و پرسی پزیشكی پسپۆڕ، ئەوا زیانی گەورەی دەبێت.
ئەوەش دەڵێت: زۆرجار ئەو كەسەی ئەم كارە دوور لە ڕێنماییە پزیشكیەكان دەكات، ئەگەری زۆری تووشبونی هەیە بە نەخۆشیەكی ترسناكی وەک شەكرە بۆیە وا باشترە لەژێر ڕێنمایی و چاودێریی پزیشكیدا كەسی بەكارهێنەر حەبی شەكرە بەكار بهێنێت.