پایز و بەهار و دەرکەوتنەوەی ڤایرۆسی دڕكەومێكوتە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

دڕكەمێكوتە نەخۆشییەكی ڤایرۆسیە وەكو ئاوڵە دەردەكەوێت واتە لەسەر پێست بڵقی ئاو دروست دەبێت و هەندێكجاریش ناوپۆشی لەش دەگرێتەوە بە ئازارە كەسی توشبوو پێویستی بە چارەسەری پزیشكی دەبێت.

لەبارەی نەخۆشییەكەوە د. زانا محەمەد پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست باس لەوە دەكات: دڕكەمێكوتە لە مرۆڤدا بە گشتی یەک جار دەردەکەوێت؛ واتە ئەگەر كەسەكە لە تەمەنی منداڵیدا دڕكەمێكوتەی گرت لە تەمەنی گەنجی و پیریدا دووچاری نابێتەوە و نایگرێتەوە، بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە بۆ جاری دووەم تووشی كەسێک بوەوە ئەوە تەنیا یەك بەشی جەستەی دەگرێتەوە و زوو نامێنێت.
ئەم پزیشكە ئەوەش دەڵێت: ڤایرۆسی ئەم نەخۆشیە لەهەوادا هەیە، وەرزەكانی بەهار و پایز وەرزی گونجاون بۆ ڤایرۆسی ئەم نەخۆشیە؛ لە نیشانە دیارەكانی بریتین لە ڕشانەوە و سەرئێشە هەروەها كەمی خواردن و ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە لەگەڵ ئەمانەشدا نەخۆش دوو هەفتەی پێویستە تا چاک دەبێتەوە نەخۆشیەكە تێدەپەڕێنێت.
ئەو پسپۆڕە لەبارەی ڕێنماییەكانەوە لەكاتی تووشبون بەم نەخۆشیە وتیشی: پشوودان دەستنەدان لە بڵقەكان و فێنككردنەوە چارەسەری گونجاون بۆ ئەم نەخۆشیە هەروەها لەگەڵ وەرگرتنی دەرمانی تایبەت بە دژەتا بەتایبەت لە منداڵاندا.
لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕان هۆشداری دەدەن بەوەی بەكارهێنانی دەرمانی ئەسپرین بۆ تای دڕكەمێكوتە كارێكی باش نیە چونكە لە جێگەی باشتركردنی باری تەندروستی كەسە ڕەنگە ببێتە هۆی خراپتر بوون، هەروەها ژنانی دووگیان دەبێت زۆرتر بائاگا بن و، بەخێرایی چارەسەری دڕكەمێكوتە بكەن تاوەكو نەگوازرێتەوە بۆ كۆرپەلەكەی.