د. هێمن فەخرەدین: ئەگەر منداڵەکەت پڕخەی هەبوو پێویستە پزیشک بیبینێت

کاتێک هەوا بە بۆری قورگدا تێپەڕدەبێت و شانەکانی قورگ دەلەرێنێتەوە لەکاتی هەناسەداندا دەگێکی زبر و بێزارکەرە کە دروستدەبێت ئەمەش بە پرخە ناسراوە. زۆرینەی خەڵک لەماوەیەکی ژیانیاندا توشی پڕخە دەبن، بەڵام لە هەندێک کەسدا دەبێتە حاڵەتێکی درێژخایەن، وە لەهەندێک جاریش لەوەیە نیشانەبێت بۆ بوونی کێشەیەکی تەندروستی.

د. هێمن فەخرەدین حامید پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی قورگ و لوت و گوێ، نەشتەرگەری جوانکاری لوت، نەشتەرگەری جیوبەکانی لوت بە نازور لە بارەی هۆكارەكان و چارەسەری پرخەوە چەند ئامۆژگارییەك بە خوێنەرانمان دەدات:
سەرەتا د. هێمن فەخرەدین لە بارەی نیشانەکانی ئەم حاڵەتەوە ڕوونیدەكاتەوە كە: هەندێک جار پرخاندن لەگەڵ حاڵەتی هەناسە وەستانی شەوان دەبێت کە پێی دەڵێن (OSA) کە ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەیە:
*هەناسەدانی ناڕەحەت و هەناسەبڕکێ لەکاتی خەوتندا.
*زۆری خەواڵوی لەماوەی ڕۆژدا.
*کەمی تەرکیزکردن.
*سەرئێشەی بەیانیان.
*ئازاری قورگ و کزانەوی لەکاتی لەخەو هەستاندا.
*نائارامی لەکاتی نوستندا.
*بەرزی پەستانی خوێن.
*ئازاری سنگ لە شەواندا.
د. هێمن دەشڵێت: لە OSA دا پرخە پرخێکی بەرز هەیە بەدوایدا ماوەیەکی بێدەنگی هەیە کاتێک هەناسە خەریکە دەوەستێت و ڕەنگە کەسەکە بەئاگا بێت، ئەمەش ڕەنگە بەلایەنی کەمەوە ٥ جار دووبارە ببێتەوە لەماوەی یەک کاتژمێر نوستندا
لە بارەی كاتی هەستكردن بە پرخە كە چ كاتێك گرنگە سەردانی پزیشك بكەیت؟
د. هێمن فەخرەدین دەڵێت: پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت هەرکاتێک نیشانەکانی سەرەوەت هەبوو، ئەمە ڕەنگە دیاریبکات ئەگەر پڕخاندنەکە هۆکارەکەی OSA بێت.
هەروەها ئەگەر منداڵەکەت پڕخەی هەبوو پێویستە پزیشک بیبینێت، ڕەنگە نەخۆشی OSA یاخود کێشەی لوت و قورگ وەکو لەوزەتێنی هەبێت، یان قەڵەوی(دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆری هەوا)ی هەبێت.
لە بارەی هۆکارەکانی تووشبوون بە پرخە پرخ د. هێمن فەخرەدین بەم خاڵانە دەیهاتە ڕوو:
*ئەناتۆمی و شێوازی دەم و جیوبەکان.
*خواردنەوەی کحول و قەڵەوی.
*تەسکبوونەوەی بۆری هەوا و نزمی مەڵاشوو.
*گیرانی لوت بەشێوەیەکی درێژخایەن یاخود شکانی کۆڵەکەی لوت.
*هەستیاری و پەتا .
*کەمی خەو و شێوازی خەوتن بەتایبەت لەسەر پشت.
*بوونی پڕخە پرخ لە ئەندامانی خێزانەکەدا.
*هەروەها ڕەگەزی نێر ئەگەری پڕخاندنیان زیاترە.
کاریگەرییه لاوەکییەکانی چین؟
د. هێمن فەخرەدین: پرخە پرخ جگە لەوەی بێزارکەرە و نوستنی کەسانی دیکە تێک دەدات، ئەگەر نەخۆشی OSA ی لەگەڵدا بوو ئەوا ئەگەری دروستبوونی ئەم حاڵەتانە زیاددەکات:
1-توڕەبوون و بێزاری و کەمی تەرکیز.
2-خەوزڕانی شەوان.
3-زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە فشاری خوێن و کێشەکانی دڵ و جەڵدە.
4-لە مناڵاندا دەبێتە هۆی کەمی تەرکیز، گۆڕانی هەڵسوکەوت و توڕەیی، یاخود لاوازی ئاستی خوێندن لە خوێندنگا.
لە كۆتایدا د. هێمن فەخرەدین ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی پرخاندن دەخاتە ڕوو وە بە پێویستی دەزتنێت ئەوانەی پرخە پڕخیان هەیە گۆڕانکاری بكەن لە شێوازی ژیان وەکو دابەزاندنی کێشیان، دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول وە لە كاتی نوست لەسەر لا بنون، چونكە ئەمەش یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی پرخاندن. خۆشبەختانە لە ئێستەشدا ئامێری پزیشکی لەگەڵ نەشتەرگەری بەردەستن بۆ کەمکردنەوەی پرخاندنی توند.