دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

د. سۆران سابیر:لە خۆتانەوە دەست لە ئاوسانی مەمكی ساواكانتان مەدەن

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

ئاوسانی مەمک لە منداڵی ساوا حاڵەتێکی باوە و ئاساییە ڕوو دەدات بەهۆی کاریگەری هۆرمۆنی دایک لەسەر منداڵەکەی لە نێوان سێ بۆ پێنج ڕۆژی سەرەتا دەست پێدەکات و لەوانەیە تا دوو مانگ بخایەنێت.

د. سۆران سابیر عوسمان پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان لە بارەی ئەو حاڵەتەوە ڕوونی دەكاتەوە كە ئاوسانی مەمک لە منداڵی ساوا سەرەتا بەرەبەرە گەورە دەبێت دواتر دەست دەکات بە بچوکبوونەوە و نامێنێت؛ ئەم حاڵەتە لە هەردوو ڕەگەزەکەدا؛ کوڕ و کچ، دەبینرێت، هەندێ جار دەردراوێکی سپی وەکو شیری لەگەڵدایە لە حاڵەتی ئاسایی ئازاری نییە (ئەگەر هەوی نەکردبێت)
د. سۆران سابیر عوسمان تكا لە دایك و باوكان دەكات كە دەستی لێ نەیەن و نەیگوشن بۆ ئەوەی توشی هەوكردن نەبێت چونکە زۆر جار دەیگوشن و بەو هۆیەوە منداڵەکە تووشی کێشە دەبێت و لەوانەیە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت.
هەر کات نیشانەکانی هەوکردنی تێدا بوو، (سووربونەوە، ئازار، تا، گەرمداهاتن و ئاوسانی زۆر) سەردانی پزیشك بكە و ڕاوێژ بە پزیشك بكە.