بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەێنێ، 10 حاڵەتی كۆلێرا لە سلێمانی تۆماركراون و رۆژانەش بەهۆی سكچوون و رشانەوەوە زیاتر لە 100 كەس سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: 10 حاڵەتی كۆلێرا لە سلێمانی تۆماركراون.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ، ئاماژەی بەوەشدا كە رۆژانە بەهۆی سكچوون و رشانەوەوە زیاتر لە 100 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی سلێمانی دەكەن.
هەروەها سەباح هەورامی گوتی: پێویستە خەڵكی دووربكەوێتەوە لە ئاوی پیس بە تایبەت ئەوانەی سەرچاوەیان نادیارە.
گوتیشی: هەموو ساڵێك حاڵەتی كۆلێرا هەیە، گرنگ ئەوەیە ئەوە زۆر زیاد نەكات،چونكە ترسەكە لەوەدایە كە ئەو كەسانەی تووشی كۆلێرا دەبن، ئەگەر چارەسەر وەرنەگرن، ئەگەری هەیە لەچەند كاتژمێرێكدا گیان لەدەست بدەن.