دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

د. سۆران محەمەد: کەمکردنەوە و شکاندنی ئازاری گەدە، دەمپارێزیی دەوێ

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

سووتانەوەی گەدە، حاڵەتێكی باوە لە مرۆڤ، بەڵام ئەگەر درێژخایەن بێت و بە چارەسەری و دەرمان نەڕوات، ئەوكات دەبێتە مایەی نیگەرانی.

ئەوانەی ئازاری گەدەیان هەیە پێویستە لەم خواردنانە دوور بكەونەوە د. سۆران محەمەد غەریب، پسپۆڕی هەناو و ڕۆماتیزم لە شەش خاڵدا بەشێك لەو خۆراكە باوانە دەخاتە ڕوو كە ڕۆژانە دەخورێن و بۆ ئەوەی ئەوانەی ئازاری گەدەیان هەیە زیاتر بە ئازار نەبن؛ بە پێویستی دەزانێت خۆیانی لێ بەدوور بگرن:

1- مزرەمەنی ( پرتەقاڵ، لیمۆ) ئەمانە وا دەكەن كە ئازاری گەدە زیاتر ببێت و زۆرتر هەست بە ئازار بكەن.
2- تەماتەڤو دۆشاوی تەماتە؛ ئەوانەی ئازاری گەدەیان هەیە با شلەیان ڕوون بێت.
3- چا و قاوە، زۆر خواردنەوەیان ئازاری گەدە دەورووژێنێت و زیاتری دەكات.
4- خواردنی چەور و حازربەدەست (خێرا)؛ هەروەها خواردنی تووند و تیژ و پڕبیبەر.
5- شیرەمەنییە پڕ چەورییەكان، ئەوانیش ئازاری گەدە دەدەن و دەیورووژێنن.
6- خۆراکی پارازتە (خواردنی لەقوتووکراو)
7- خواردنەوە گازییەكان، بەهارات، بیبەری ڕەش، ئەمانە ئازاری گەدە زیاد دەكەن و باشترە لێیان دوور بكەوینەوە.مەترسیی ئازاری گەدە: زۆر كەس ناوبەناو بەدەست ئازاری مەعیدەوە ئەناڵێنن. گەر چی بێزارکەرە، بەڵام جێی مەترسی نییە. زۆربەی جار بۆ خۆی نامێنێ؛ ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر گیرۆدەی ئازاری مەعیدە بوویت، ئەوە لەوانەیە تووشی شتێ بووبێتی؛ ڕەنگە تووشی هەوكردنی ناوپۆشی گەدە بووبێتی، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەیت.