وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دانیشتوانی میسر بڵاویكرده‌وه، دوو حاڵه‌تی نوێی گۆڕاوی كۆرۆنا له جۆری ئۆمیكڕۆن (EG-5.2) تۆماركرا و نیشانه‌كانی هه‌ردوو نه‌خۆش قورس نیین و خه‌ریكه چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دانیشتوانی میسر له‌مباره‌وه روونیكرده‌وه، نیشانه‌كانی گۆڕاوی كۆرۆنا له جۆری ئۆمیكڕۆن (EG-5.2) قورس نیین و رێنماییه پزیشكییه‌كان ئاماژه به دووباره راگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه ناكه‌ن، ته‌نیا جه‌خت له وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ به‌ساڵاچووان، تووشبوان به نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر داوا له دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی وه‌ك (ده‌ست شووشتن، به‌كارهێنانی ماسك و پاككه‌ره‌وه‌كان) ببن و ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و په‌تایه‌ش ده‌بن، ده‌بێت خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن و به‌ته‌نیا بن و نه‌چنه شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، تووشبوان پێویسته خۆراكی باش به‌كاربهێنن.
له‌مباره‌یه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، پێویسته به وردی چاودێری ئه‌و گۆڕاوه نوێیه بكرێت.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە ساڵی 2020 به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه باری لەناکاوی تەندروستی لەسەرانسەری جیهان راگەیاند و هەر زوو وڵاتان سنوورەکانیان داخست و کەرەنتینەی سەرتاسەرییان راگەیاند، بە شێوەیەک کە جیهان بەخۆییەوە نەبینیبوو.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاد لە حەوت ملیۆن کەس تاکو ئێستا لە سەرانسەری جهیاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەرپرسانی رێکخراوەکە پێیانوایە نزیکەی 20 ملیۆن كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.