د. سومەیە عەتا:ئامێرەكە توانای هەیە بەشەكە زیندوو بكاتەوە و گەنج و توندوتۆڵی بكاتەوە

ئامێری تایبەت بە جوانكاری زاوزێی ژنان ئەم ئامێرەیە ماوەیەكی كەمە هاتووەتە هەرێمی كوردستان و دەتواندرێت بەشێك لە گرفتەكانی ئەندامی زاوزێی ئافرەتانی پێ چارەسەر بكرێت و هاوكات جوانكاریشیان بۆ بكات.

د. سومەیە عەتا نەقشبەندی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و زایاندن، خاوەنی ئەم ئامێرەیە لە نۆرینگەكەی خۆی، لە بارەی ئامێرەكەوە دەڵێت: ئامێرەكە بریتییە لە تیشكێكی تایبەت لە لێزەر كە تیشكێكی بەهێزی هەیە و دەتوانێت بگاتە نێو قووڵایی پێستەوە، بەمەش دەتواندرێت چەندین خانە زیندوو بكاتەوە وەك خانەكانی كۆلاجین و گەڕانەوەی گەنجێتی بۆ بەشی دامێن، بە تایبەت بۆ ئەو ژنانەی كە منداڵیان بووە، چونكە ئافرەتان دوای منداڵبوونی سرووشتی گۆڕانكارییەك ڕوو دەدات تێیاندا ئامێرەكە توانای هەیە بەشەكە زیندوو بكاتەوە و گەنجی بكاتەو و توندوتۆڵی بكاتەوە، هەروەها یەكێكی تریش لە كاریگەرییەكانی دەتوانێت زیاتر تەڕی بكاتەوە كە ئەمەش گرفێكی گەورەی بەشێكی زۆری ئەو ئافرەتانەیە. ئامێرەكە دەمێكی تری تایبەتی هەیە كە تایبەتە بۆ ئەو ئافرەتانەی میز ڕاناگرن (میزی كتوپڕ) چونكە ئافرەتان دوای منداڵبوون، یانیش دوای تەمەنی ٤٥ ساڵان بەشێكیان تووشی ئەو گرفتە دەبن، ئامێرەكە لە توانایدا هەیە ئەو گرفتەیە چارەسەر بكات بەبێ بەنج و ئازار كە بە دوو جار چارەسەری دەكات و هەرجارەی بیست دەقەیەكی پێویستە.
هاوكات دەمێكی تری تایبەتی لەگەڵە بۆ سپیكردنەوە و لابردنی پەڵە لە بەشی دامێنی ئافرەتان، لە هەموو بەشەكانی ئامێرەكە هیچ گرفتێكی لاوەكی دروست نابێت و خۆشبەختانە گرفتەكان چارەسەر دەكات.
د. سومەیە عەتا گوتیشی: بەر لە هاتنی ئەم ئامێرە پزیشكان لە ڕێگەی نەشتەرگەری و دڕاندنی دامێن و پاشان توندكردنی دەمارەكان و پاشان دوورینەوەی دامێن ئەم چارەسەرییەیان بۆ ئافرەتان دەكرد، كە دەبوو بۆماوەی زیاتر لە دوو مانگ ئافرەتەكە دان بەخۆیدا بگرێت و چاوەڕوانی چاكبوونەوەی بكردایە، بەڵام لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە پاش سووتاندنی خانەكان تەنها دوو تا سێ ڕۆژی پێویستە كە هەندێك چڵكاو دێتە خوارەوە ئەمەش بۆ ئەوەیە خانەكان توند دەبنەوە و یەك دەگرنەوە.
لە كۆتاییدا د. سومەیە عەتا لە بارەی ڕێنماییەكانی بۆ ئەو كەسانەی كە ئەم ئامێرەیە بەكار دەهێنن ئەوەیە كە: بایەخی تەواو بە پاكوخاوێنی بدەن، هەروەها سێ تا پێنج ڕۆژ نابێت سەرجێیی بکەن. لە بارەی كاركردنیشیانەوە گوتی: كاركردنیان ئاساییە دەتوانێت ئیشوكاری ڕۆژانەی خۆیان بكەن، بەڵام باشترە شتی قورس هەڵنەگرن و، هەندێك وەرزشی تایبەت بە دامێن هەیە كە پزیشكان ئامۆژگارییان دەكەن و شێوازەكەیان بۆ ڕوون دەكەنەوە پێویستە بیکەن