د. ئارام هەڵشۆیی:مەرج نییە دەوالی هەر بە نەشتەرگەری چارەسەر بكرێت

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

دەوالی زۆربەی جار ئازاری لەگەڵدا نییە، بەڵام ئەگەر هەیە ئازاری لەگەڵ بێت. شینداگەڕان یان پەمەییداگەڕانی خوێنبەرەكانی ژێر پێست، یانیش هەندێك جار شێوەی حەبلێك وەردەگرن لە قاچ و ڕان ئەمانە بەشێكن لە نیشانەكان.

دكتۆر ئارام بەختیار هەڵشۆیی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن، ڕوونی دەكاتەوە كە دەوالی، بریتییە لە فراوانبوون و لوولبوونی خۆێنبەرەكان، بەتایبەتی خوێنبەرە ڕووكەشەكان كە ئەمەش ڕاستەوخۆ دەكەونە ژێر پێستەوە و بەتایبەتیش لە قاچ و ڕاندا، پزیشكان جەخت دەكەنەوە كە هەموو خۆێنبەرێك ئەگەری توشبوونی هەیە بە دەوالی بەڵام زیاتر ئەو خوێنبەرانەی پەلەكانی خوارەوە توشی ئەبن.
هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ وەستانی زۆر و ڕۆشتنی زۆر كەكاریگەری دەبێت لەسەریان.

دكتۆر ئارام بەختیار هەڵشۆیی ئاماژە بەوەشدەدات كە: دەوالی پێیەکان بەپێی هۆکارو ئەوقۆناغەی پێی گەیشتوون کە ئایە سەرەتایین و تەنها وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکە لەسەر پێست دیارن یان ئاوساون و بەشێوازی گرێ لەبن پێست هەستیان پێدەکرێت .
لە بارەی ڕێگەكانی چارەسەرییەوە د. ئارام بەختیار هەڵشۆیی ڕوونیدەكاتەوە كە لەبەرکردنی گۆرێی دەوالی تایبەت هەیە و كەسی توشبوو دەتوانێت بەكاری بهێنێت هەروەها گۆڕینی شێوازی ژیانکردن وچارەسەری بەشێوازی نەشتەرگەرییش هەیە. هەروەها لە ڕێگەكانی تری چارەسەری چارەسەرکردن بەدەرزی (sclerotherapy)
چارەسەرکردن بە لێزەر، یانیش چارەسەرکردن بە لێزەر و نەشتەرگەری دەتواندرێت چارەسەری بكەین؛ هەروەها چارەسەرکردن بە لێزەر و دەرزی، یەكێكیترە ترە لە ڕێگەكانی چارەسەری، بەڵام ئەوەیش لە بیر نەكەین كە جۆر و قەبارەی دەوالییەکە لە نەخۆشێک بۆ نەخۆشێکی تر جیاوازە و بۆیە شێوازی چارەسەرەکەشی لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر بەگوێرەی نەخۆشییەكەی و چارەسەرییەكەی گۆڕانكاری بەسەر دێت كە ئەمەش بە گوێرەی پشکنینی نەخۆش لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئەوکات دەتوانرێت شێوازی چارەسەرییەکەی دیاری دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر