سوودی شیر

مەزهەر كەریم – سلێمانی

درەوشانەوەی پێست
شیر ترشەڵۆکی لاكتیكی تیایە كە خانە مردووەكان دەماڵێ و، وەك ئەنزیم بۆ پێستێكی ساف تر هەروەها یارمەتی دەدات لە بەرگریكردن لە ژەهرەكانی ژینگە.

ددان ‌و ئێسكێكی بەهێز
ئەو پرۆتینانەی تیایە كە یارمەتی گەشەی ئیسك ‌و ماسولكە دەدات بەهێزیان دەكات ئەمە سەرەزایی بەهێزی هێشتنەوەی ددانەكان بە تەندروست و سپیەتی.

دابەزاندنی كێش
توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەو كەسانەی شیری سروشتی لە خواردنەكانیادا هەیە كێشیان کەمەترە و لەشیان ڕێك و جوان دەمێنێتەوە جیاواز لەو كەسانەی درەنگ درەنگ شیر دەخۆن یان شیر ناخۆنەوە.
كەمكردنەوەی دوودڵی
خواردنەوەی پەرداخێك شیری گەرم دەبێتە هۆی حەسانەوە و، شکاندنی شەکەتی؛ ماسولكەكان ئارام دەكاتەوە و، دەمارە گرژەكان خاو دەکاتەوە.

کەمکردنەوەی کپداگەڕانی دڵ و پەستانی خوێن
سیفاتی كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ و بەرزەپەستانی خوێنی هەیە بەمەش یارمەتی كەمكردنەوەی جەڵتە دەدات.

بەهێزکردنی حوکمی چاو
كۆلیسترۆڵی دروستكراوی جگەر كەم دەكاتەوە وەك دژەترشەكان كار دەكا؛ ڤیتامین ئەی و بیەکەی شیر، چاو بەهێز دەكات.